کوردی      عربي       فارسی       English       Kurdi  
    
  چۆن ئەنفال تەرجومە بکرێت بۆئینتمایی نەتەوەی؟
جەبار ئەحمەد
جەبار ئەحمەد
چۆن ئەنفال تەرجومە بکرێت بۆئینتمایی نەتەوەی؟
پرۆسەی ئەنفال پرۆسەیەکی کۆکوژی پاکتاوی نەژادیە, نابێت کەس لاری لەم دەستەواژەیە ھەبێت وەھەمووھێزە سیاسیەکان وڕێخراوەکان کاربکەن فشار بخەنە سەردەوڵەتی عیراق بۆئەوەی ئەم پرۆسەیە وەک جینۆساید بناسێنێت, کاتێک کە وەک جینۆساید ناسێنرا ئیتر حکومەتی عیراق مولزەم دەبێت بە پێدانی ھەمومافەکان بەقوربانیان .
پرۆسەی ئەنفال ئەگەر نەناسێنرێت وەک جینۆسایدو قەلاچۆکردنی میلەتێک ئەوا لێکەوتە کانی وەک ئێستائەمێننەوەھیچ خزمەتگوزاریەکیان پێشکەش ناکرێت لەپای ئەوقوربانیانەی کە شەھید بون لەوپرۆسەبەدناوەدابۆئەوەی ئەم پرسە بگاتەشوێنی خۆی وەکاری لەسەربکرێت دەبێت دەسەڵاتی کوردی ھەوڵی جدی بۆبدات وەڕێخراوەکان کارلەسەر ئەوپرسە بکەن.وەکار کردن لەسەر ئەوپرسە لەھەوڵی تاکە کەسیەوە بکرێتە ھەوڵی دەستە جەمعی .
بۆئەوەی ئەنفال وەک جینۆسایدی گەلێک بناسرێت لەلای نەوەی داھاتو پێویستە لەپرۆسەی پەروەردەداوەلەپرۆگرامەکاندا فراوان ترین پانتایی داگیربکات چونکە ئەوە پرسی گەلێکە پرسی سەدان شەھیدودەیان خێزانەلەکاتێکدا (٣ )سەرۆک کۆماری عیراق کورد بون بەئێستاشەوە بەڵام مافی قوربانیانی ئەم پرۆسەیە زۆربەخاوی ڕێگە دەبڕێت تائیستا دەسەڵاتی سیاسی لە عیراق ئەم پرسەی وەکجینۆساید نەناساندوە جەلادو بکەرانی دەسوڕێنەوە دەسەڵاتی سیاسی لەکوردستانیش ھیچی لەحکومەتی عیراق کەمترنەبوە لەخەم ساردی بەرانبەر ئەم پرسەداچونکە دەبو قوربانیانی ئەم تراژیدیایە ئێستالەوپەڕی خۆشگوزەرانیدا بونایە بەڵام پێچەوانەکەی ڕاستە بۆیەکاتێک ئەم پرسە تەرجومە دەکرێت بۆ ئینتمای نەتەوەیی کەسوکاری قوربانیان ڕێزلێگیراوبن قوربانیە کانیشیان بەبایەخەوەسەیربکرێن لەناوسیستمی حوکمڕانیدا ئینجا ئەم ڕێز گرتنە شۆڕ بکرێتەوە بۆناو سەرجەم دامودەزگاکانی دەوڵەت وە جەلادو بکەرانی ئەو قەسابخانەو قەلاچۆکردنەی مرۆڤ دادگایی بکرێن وە بەسزای خۆیان بگەن دەنائەگەر وەک ئێستە کەسوکاری ئەوقوربانیانە فەرامۆش بکرێن ئەو پرسە ھەرگیس نابێتە ئینتما بۆنیشتمانێک , تائیستە ھیچ کەسێک ناتوانێت ئامارێکی دروستی ئەوشەھیدانەبدات بەدەستەوە ,ھیچ دەزگاو ڕێخراوێک ناتوانێت زیانەکانی ئەو تاوانەبخەمڵێنێت بەشێوەیەکی زانستی ,ھیچ دەزگاوڕێخراوێک وەھیچ لایەنێکی حکومی نیە داتایەکی دروستی شەھیدانی کیمیاباران و شەھیدانی ئەنفال بخاتە بەردەست بەدەزگای شەھیدان و ئەنفال کراوانیشەوە کەلایەێکی مەعنی یە بەو بابەتە بۆیە پێویستە ھەوڵی جدی فراوان لەو بوارەدا بدرێت لەلایەن دەسەڵاتی سیاسیەوە
تمداد ديدنى ها:  139      تاریخ:  12/04/2019
هیچ کۆمێنتێک به‌رده‌ست نیه‌ .
کۆمێنتی خۆت بنێره‌  
   

   زیاتر
عەلی مەحمود
1 بۆ 18 له‌ کۆی 300     
ماڵپه‌ڕی پێشوو ١
ماڵپه‌ڕی پێشوو ٢
    
Copyright 2012. All Rights Reserved.