کوردی      عربي       فارسی       English       Kurdi  
    
   بێدەنگی و هاوار لەنێوان،،دێرەلوک و شیلادزێ،،دا
 
بێدەنگی و هاوار لەنێوان،،دێرەلوک و شیلادزێ،،دا

ئاوارە حسێن

گەر لەپشت چالاکییە گەوهەرییەکەی ئەمڕۆی ،،شیلادزێ،،وە دەستێکی گێرەشێوێن هەبێت. ئەوا لە پشت بۆردومانەکەی ،،دێرەلوک،،ەوە دەست و چڕنوکێکی سور بە خوێنی کورد و نییەتی جینۆساید هەیە.

بەیاننامە شەرمهێنەر و ترسنۆکانەکەی حکومەتی باشوور درێژکراوەی ئەو مێژووەیە، کە ڕەواییدەدات بە ستایشکردنی داگیرکەر، لە ئامێزگرتنی بەکرێگیراو و پاداشتکردنی تۆمەتباری جینۆساید.

لەڕوانگەی ئێمەی فێرخوازی یاسای تاوانکاری نێودەوڵەتییەوە ،، عێراق، ئێران، تورکیا و سوریا،، داگیرکەرن. بەڵام هەڵوێست و وەڵامی ئێوەمان دەوێت ئەی ئەردۆگانیست و داگیرکەر پەروەران، بۆچی کەرکوک داگیرکراوە؟ و شیلادزێ ئازاد؟
بۆچی لەبەرامبەر بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیای داگیرکەر بۆ سەر دێرەلوک و کوژرانی کوردی بێتاوان بێدەنگن؟ و بە هەڵوێست و هاوارن بۆ دەرپەڕاندنی داگیرکەران لە شیلادزێ؟

چالاکییەکەی شیلادزێ هەروەک داستانی پردێ! جێگای ستایش و شانازیی و پشتیوانییە. نەک سزادانی پشتیوانانی. دەبوو بۆ ماوەیەک مانشێتی میدیاکانتان بوایا.

سبەی (74)مین ساڵیادی ئازادکردنی ئاوشتویسە، دەبوو چالاکییەکەی ئەمڕۆ وەک عەرەفەی ئازادکردنی شیلادزێ لە ئازار بناسرایا، نەک وەک کردەیەکی گێرەشێوێنی.

مێژووی دادخوازیی و کاروانی خوێنی مرۆڤایەتی ئەوەمان پێدەڵێن کە ئەردۆگان وەک سوهارتۆ و وەک لویسی شازدەی دەوڵەت دەکەوێت و هەڵناسێتەوە. ئەوانەشی باوەش و بەرەی ئەردۆگان هەڵدەبژێرن مێژووی جینۆساید وەک قڕێژترین بەکرێگیراوەکان ناویان تۆماردەکات، وەک ئەوانە یادیان دەکاتەوە کە بار بوون بەسەر جەستەی برینداری نەتەوەکەیانەوە، لە ڕیزی ئەوانەدا دایان دەنێت کە برینی گەورەیان کردووەتە ویژدانی نەتەوەکەیان و مرۆڤایەتییەوە.
ژمارەی بینین:  299      بەروار:  27/01/2019
هیچ سەرنجێک بوونی نیە‌ .
تکایە سەرنجەکەت لێرەوە بنێرە  
   

ماڵپه‌ڕی پێشوو ١
ماڵپه‌ڕی پێشوو ٢
    
Copyright 2012. All Rights Reserved.