کوردی      عربي       فارسی       English       Kurdi  
    
  پەیامی گروپی شەقامی هەڵەبجە بۆ سەرۆک کۆماری عێراق د. بەرهەم ساڵح بە بۆنەی سی و یەکەمین ساڵەی کیمیایی بارانکردنی هەڵەبجە.

پەیامی گروپی شەقامی هەڵەبجە بۆ سەرۆک کۆماری عێراق د. بەرهەم ساڵح بە بۆنەی سی و یەکەمین ساڵەی  کیمیایی بارانکردنی هەڵەبجە.

ئێستا تۆسەرۆک کۆماری عێراقی.
لەبەرزترین لوتکەی دەسەڵاتی عێراق دایت.

خاوەنی دەسەڵاتێکی ئیداری وئابوری و سیاسی ت

بووجەیەکی ساڵانەشت له بەردەستدایە

ئێمە لەگروپی شەقامی هەڵەبجە دەخوازین تالەو پۆستەدایت جێ دەستت بەچەند پرۆژەیەکی گشتی بۆ ئەم شارە دیاری بکەیت کەبریتین لە.

۱ــ قەرەبووکردنەوەی هەڵەبجە وەک شارێکی کارە ساتبارو زیانلێکەوتوی جەنگی عێراق ایران. وەک چۆن قەرەبووی هەندێک ناوچەی خوارووی عێراق کراوەتەوە.

۲ــ بەفەرمی کردنی مەرزی تەوێڵە شۆشمێ.یاکردنەوەی مەرزی سازان.

۳ــ دابینکردنی خزمەتگوزاری بۆ سەرجەم شوێنە گەشتیاریەکانی هەڵەبجە وەک قیرکردنی جادەی سەرچیاکانی شنروێ ، باڵانبۆ ، سازان، جادەی سەردەریاچەی سیروان و سەوزکردنی قەراخی دەریاچەکە، بەدوسایدکردنی جادەی تەوێڵە ، زەڵم.

٤ــ دروستکردنی پردی تەنگی سەید محمد ، تووە قوت ، بەستنەوەی هەڵەبجە بەگەرمیان و دەربەندیخان و ناحیەی بەمۆو ناوچەی تاوگۆزی و، امامی و، شەمێرانەوە کەلەرووی ئیداریەوە سەربەپارێزگای هەڵەبجەن.

٥ــ فراوانکردن و بەدوسایدکردنی هەردوو شەقامی سەرەکی ناو شار واتە لەفلکەی عومەری خاوەر بۆ پارکی شار ، لە احمد موختارەوە بۆ ناوەراستی بازاڕ.

٦ــ دروستکردنی سێ بەنداو لەسەر ئاوی زەڵم خورماڵ ، چاوگ. چەمی دەرەشیش ، زەردەهاڵ

۷ــ دروستکردنی هۆڵێکی شایستەی نێودەوڵەتی کە بۆ کۆڕو کۆبوونەوە نێو دەوڵەتیەکان بشێت.

٨ــ جێگیرکردنی پارێزگای هەڵەبجە لەنەخشەی سیاسی و ئابوری و ئیداری عێراقداو ناساندنی وەک نۆزدەهە مین پارێزگای عێرق.

گروپی شەقامی هەڵەبجە. لانی کەم چاوی لەسەر دولەم پرۆژانەیە کە لەماوەی چوارساڵی حوکمرانیو دەسەڵاتی ئیداریو سیاسیتدا لەبوجەی ساڵانەی خۆت
جێبەجێبکەیت. پاشان داوالەحکومەتی عێراق بکەیت کار بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکانی تر بکات.

بەجێبەجێکردنی ئەم پرۆژانە هەڵەبجە ساتێک هەناسەیەکی ئارامی هەڵدەکێشێت و زیاتر گەشەدەکات .

ئەوکات گروپی شەقام و تەواوی دۆستان و پشتیوانانی گروپەکەمان و خەڵکی پارێزگای هەڵەبجە بۆمێژوو ناوت لە دڵسۆزەکانی ئەم شارە تومار دەکەن و هەرگیز لەبیری ناکەن.

گروپی شەقامی هەڵەبجە.
سی و یەک ڕۆژ پێش ساڵوەگەری تاوانەکە
ژمارەی بینین:  217      بەروار:  
هیچ سەرنجێک بوونی نیە‌ .
تکایە سەرنجەکەت لێرەوە بنێرە  
   

ماڵپه‌ڕی پێشوو ١
ماڵپه‌ڕی پێشوو ٢
    
Copyright 2012. All Rights Reserved.