کوردی      عربي       فارسی       English       Kurdi  
    
  کاریگەری چەکی کیمیایی لەسەر ناوچە بۆردومان کراوەکان، هەڵەبجە بە نمونە
جەبار ئەحمەد


 -پێشەکی:
جەنگ دیاردەیەکە کۆمەڵێک ڕەگەزی بونیاتنەرانەی نەگۆڕ, ئامادەی دەکەن زەمینەی لەباربۆبەرپابونی بەرھەم دەھێنن, وەبەشێکە لەئامادەگییەکانی ئینسان بۆھێنانەدی خواستەفراوانە کانی لەکۆتایی سەدەکانی ناوەڕاستدا بەھۆی زۆریی جەنگی ناوچەیی وھەرێمایەتیەوە لەزۆربەی وڵاتاندا بیرلەدروستکردنی چەکی کیمیایی وکۆکوژ کرایەوە , ھەربۆیە لەبەرواری (٢٢)-ئاپرێل ساڵی (١٩١٥ز) بەرۆژی لەدایک بونی جەنگی کیمیای مۆدرێن ناسراوە. لەپاش جەنگی جیھانی یەکەم گەورەترین فراوان ترین ھێرشی کیمیایی بەدرێژای مێژوو لەجەنگی (٨) ساڵەی عیراق ئێراندا ئەنجام دراوە. لەوگازانەی لەبەکار ھاتون  (خەردەل , ئەعەساب ) لەمیانەی جەنگی نێوان عیراق وئێران لە ( ١٦-٣-١٩٨٨) چەکی کیمییایی لەشاری ھەڵەبجەدا کاریگەری زۆری بەجێ ھێشتوە لەوانەلەروی سروشتیەوە کاری کردوەتەسەر (ژینگەو کەش و ھەوای ناوچەکە ) (فروتن ٢٠١٠((   قانعی , خاتری , تەریقەتی ٢١٧:ل٥٣) .
گازی خەردەل ئەعساب کاریگەریان لەسەر بینین وبیستن و بۆن کردن و تام کردن  ھەیە , کە بۆنی تیژو زیندوە وەک بۆنی سیری بۆگەن دەبێتە ھۆیی ھەستکردن بەخەستی ھەوا وخنکان وتەنگە نەفەسی وڕژانی ئاوی لوت دەرکەوتنی نیشانەیتروەک کەم بونەوەی ھوشیاری لاوازی ماسولکە ڕشانەوە زۆربونی ئاوی دەم. لەوتوێژینەوانەی کەکراون توێژینەوەکەی (کریستن جۆسرین )پرۆفیسۆر لەزانکۆی لیڤەر پول راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی بریتانیا ئەنجامی داوە لەسەرتوشبوەکان بەپێی ئەوتوێژینەوەیە دەرکەوتوە کەئاسەواری ژەھراوی بون, دەگوازرێتەوە بۆنەوەی دوەمی ئەو کەسانەی بەرکەوتون.           
ھەرلەولێکۆڵینەوەیەدا, جۆسرین پێی وایە مادە کیمیاییەکان کاریگەریان لەسەر کۆرپەلە ھەیەودەبێتە ھۆی توشبون بەشێر پەنجەو تێکچونی جەستەیی و نەزۆکی و نابینای , تێکچونی دەرونی , شێر پەنجەی سەرومل وکۆئەندامی ھەناسەوشێرپەنجەی منداڵی ناوسکی دایک, ئیفلیجی مێشک, کێشەی عەقڵی ئەمانە لەو ئاسەوارانەن نەوە لەدوای نەوەدەگوازرێنەوە, لەدوای ٣ ساڵ لەکیمیابارانی ئەوشارە پرۆفیسۆروزانای ناوەکی (حسێن شەھرستانی) سەردانی شاری ھەڵەبجەی کردوەداکۆکی لەئەنجامی ھەمودەرھاویشتەکانی کیمیابارانکردنی ئەوشارە کردووە , شەھرستانی ئاماژەی بەوەداوە ڕژێمی بەعس بۆنی سێویی تێکەڵی ژەھرەکانکردوە بۆئەوەی خەڵک بەئاسانی ھەڵی بمژن , ئەو گازانە سەنگین وقورس بون بۆئەوەی بەئاسانی بچنە شوێنە نزمەکان , ئەم توێژەرانە بۆیان دەرکەوت بەرکەوتوانی ھەڵەبجە توشی ئەم نەخۆشیانە بون .(کۆ ئەندامی دەماری وشێرپەنجەی سیەکان لەدایکبونی نائاسایی, کاریگەری لەسەر پێست,چاوکۆئەندامی ھەناسە, توشبونی ژمارەیەکی زۆری ژن وپیاوبەنەزۆکی )لەساڵی( ٢٠٠٢)ێاڵح ئەحمەدحمەمامۆستای بایلۆژی لەزانکۆی سلێمانی توێژینەوەیەکی زانستی ئەنجامدا ئەو توێژینەوەیەبۆ (٥٥) کەس لەژنو پیاو  کەدانیشتوی شاری ھەڵەبجەن ئەنجامی توێژینەوەکە گەیشتە ئەم راستیانە .
کێشەتەندروستیەکان ( ٧٥℅ ) کێشەی ھەناسەیان ھەبولە (٧٥ ℅) توشی نەخۆشی چاو بون لە ( ٥٠℅) توشی نەخۆشی پێست بون , بەشێکیان لەیەک کاتدا توشی ھەمونەخۆشیەکان بون (١٢.٥℅) ئەوبەرکەوتوانە توانای بەرگری نەخۆشیان لەخەڵکی ئاسای و ئاسای کەمترە.(خەلیفە, محمد: ٢٠١٤) .
گرنگی توێژینەوە لەسەر کیمیابارانی ھەڵەبجە لەوەدایە لێکۆڵینەوە لەئاسەوارە جیاجیاکانی بکرێت, لەسەرنیشتەجێبوانی ئەوناوچەیەو خاکی ئەوناوچەیە , ھەوڵ بدرێت پاشماوەی ئەوچەکانەوکاریگەریان لەسەرلایەنی تەندروسی رونبکرێتەوەئاماژەبدرێت بەوشوێنانەی کەپاشماوەی ئەوچەکەیان تیاماوە, چونکە تائێستا ئامارێکی دروست نییە بۆزانینی ژمارەی شەھیدەکان .
١-٢ سنوری توێژینەوەکە :
ئەم توێژینەوەیە بریتییە لەسەرنج خستنەسەر کاریگەری بەکارھێنانی چەکەکیمیایی یەکان لەسەرناوچەبۆردومانکراوەکان,لەڕویی جوگرافیەوەناوەندی پارێزگای ھەڵەبجەوەک نمونەی توێژینەوەکە وەرگیراوەلەڕویی کاتەوە بەرواری (١٦-٣-١٩٨٨) کەبەکارھێنانی ئەوچەکە دەستپێدەکات لەسەردەمی ڕژێمی بەعسدا تاوەکو ئەمرۆ .
١-٣ گریمانەی توێژینەوەکە بونیات نراوە لەسەر :
١.    ژمارەی ون بوەکان لەکاتی رودانی کارەساتەکەوە تاوەکو ئەمرۆ پێویستیان بەرون کردنەوەی زیاترھەیە .
٢.    شەھیدەکان کەژمارەیان وردو دروست نییە بۆیە پێویستدەکات رونکردنەوەی زیاتریان لەسەر بدرێت .
٣.    بەرکەوتوەکان ژمارەیان دروست نییە بەوھۆکارەی نەخۆشیەکانیان درێژخایەنەولەسەرخۆ کاریگەری لەسەردۆخی تەندروستیان ھەیە رۆژانە لەگەڵ نەخۆشیەکانیان لەململانێدان .
٤.    شوێنی پاشماوەی چەکە بەکارھاتوەکان ڕون نییە دەکرێت لەھەرکاتێکدا ھاوڵاتی ترببن بەقوربانی.

١-٤ ئەو ھۆکارانەی وایان کردوە ئەم توێژینەوەیە ئەنجام بدرێت :
توێژەرلەماوەی ئەوچەندساڵەی ڕابردوداکاری لەسەرکەیسی ھەڵەبجە کردوە پەیوەندی ھەیەلەگەڵ چەندین ڕێخراوی تایبەتبەوبوارە خاوەنی نوسینەوچەندین چاوپێکەوتنی ڕۆژنامەوانی ئەنجامداوەلەگەڵ قوربانیان بەرکەوتوانی ئەوچەکەدا. کارەساتی کیمیاباران کردن بوبەھۆی دروستکردنی کۆمەڵێک گۆڕان کاری و ھاتنە ئارای کۆمەڵێک لێکەوتەی خراپ لەوانە (پچراندنی شیرازەی خێزان , خراپ بونی باری تەندروستی تاک و کۆمەڵ لەناوچەکە , گۆڕانی دیمۆگرافی ناوچەکە بە ھۆکارەکانی کۆچ و مردنی بە کۆمەڵ ....ھتد
ئەم توێژینەوەیە ھەوڵێکە بۆدەرخستنی ئەوسەرە داوانەی تاوەکو ئێستا بەنادیاری ماونەتەوە گێڕانەوەی چیرۆک و بەسەرھاتی قوربانیانی ئەو کارەساتە وەک خۆی .
١-٥ ئامانج لەنوسینی ئەم توێژینەوەیە :
ئامانجی گشتی ئەم توێژینەوەیە بریتیە لەدەرخستنی کاریگەریە خراپەکانی چەکی کیمیایی لەسەردانیشتوانی ھەڵەبجە, بەوپێیەی ئەم چەکەو پاشماوەکەی دەبنە ھۆی سەرھەڵدانی گەلێک نەخۆشی ترسناک, ئەم نەخۆشیانە نەوە لەدوای نەوە دەگوازرێنەوە, دەبنە ھۆی پەیدابونی نەخۆشی درێژخایەن, ھەندێک ناوچە لەناوشاری ھەڵەبجەدا بونەتە گۆڕی بەکۆمەڵ, کەس پەی بەدۆزینەوەیان نابات, ھەندێک منداڵی ھەڵەبجەیی تائێستا ساڵی (٢٠١٨-٢٠١٩) ونبون خێزانەکانیان چاوەڕوانی گەڕانەوەیانن, ئامانجی گشتی ئەم توێژینەوەیە بریتیەلەئەنجامدانی شیکارێکی جوگرافی بۆکاریگەریە کانی چەکەکیمیاییەکان لەسەرلایەنی مرۆیی سەنتەری شاری ھەڵەبجە.
بۆگەیشتن بەم ئامانجە توێژەر مەبەستیەتی بابەتەکە دابەش بکات بەسەرچەند ئامانجێکی تایبەتدا, تیایداچەندین پرسیاری تایبەت بوروژێنێت بۆئەوەی لەڕێگەی وەڵام دانەوەو بەردەست خستنی وەڵامی پرسیاری ئامانجە تایبەتەکانەوە وەڵامی ئامانجە گشتیەکەی دەست بکەوێت .
١.    ناوچە بۆردومانکراوەکانی پارێزگای ھەڵەبجە کامانەن ؟
٢.    جۆری ئەوگازە بەکارھێنراون, وەتایبەت مەندیە کانیان چین ؟
٣.    کاریگەری ئەو گازانە لەسەر لایەنی مرۆیی شارە کە چیە ؟
٤.    تا چ رادەیەک پاشماوەی ئەوچەکانە ماون لەناو شارە کەدا ؟
١-٦ کێشەی توێژینەوەکە :
نەبونی سەنتەری توێژینەوەی زانستی, کەمی سەرچاوەی زانستی, کۆچی بەرکەوتوان, نەبونی ھوشیاری تاک لەسەرپاشماوەی ئەوچەکەوکاریگەری لەسەرئەوکێشەوگرفتەکۆمەڵایەتیانەی کەخەڵکی ھەڵەبجە بەدەستیانەوە دەناڵێنن, نەبونی داتالەسەرمنداڵانی ونبو, ئەوئافرەتانەی بێوەژنکەوتون, چەندخێزان توشی پەرتەوازەیی بون, ئایا ئەو کارەساتە چەند بوەتە ھۆی درەنگ کەوتنی پرۆسەی ھاوسەر گیری ؟
١-٧ گرنگی ئەم توێژینەوەیە :
گرنگی ئەم توێژینەوەلەوەدایە کەدەکرێت ئەم لایەنانە سودی لێ وەر بگرن .
١.    لایەنەپەیوەندی دارەکانی وەک (وەزارەتی تەندروستی , وەزارەتی شەھیدان, وەزارەتی پەروەردە ,دەزگای ئامار ,دەزگاکانی کەش ناسی ,وەزارەتی کشتوکاڵ, ڕەگەزنامە ).
٢.    توێژەرانی ئایندە دەتوانن سودلەم توێژینەوەیەوەربگرن کەبەشێوەیەکی جیاوازلەگۆڤاروڕۆژنامەو کتێبەکان نوسراوە, بەشێوەیەکی ئەکادیمی تیشکی خستوەتەسەر کاریگەریەکانی چەکی کیمیای لەسەر بەرکەوتوانی ئەوچەکەو منداڵە بزربوەکان وەدەست نیشان کردنی گۆڕە بەکۆمەڵەکان وەئەو زەوییانەی پیسبون کەڵکی نیشتە جێ بونیان نیە .
٢.    توێژینەوە کانی ڕابردوو :
٢-١ پوختەی گرنگ ترین ئەو توێژینەوانە :
پوختەی گرنگترین ئەو توێژینەوانەی باسی کاریگەری بەکار ھێنانی چەکی کیمیای دەکەن لەسەر ناوچە کیمیاباران کراوەکان لەناو سەنتەری شاری ھەڵەبجە ,
١.    (کورتەیەک لەمێژوی چەکی کیمیایی ھەڵەبجە وەک نمونە )ئامانج لەنوسینی (کورتەیەک لەمێژووی چەکی کیمیایی ھەڵەبجە وەک نمونەتوێژەردەیەوێت کورتەیەک لەمێژوویی دروستکردنی چەکی کیمیایی جۆرەکانی وبەکارھێنانی بخاتەڕو کاریگەری ئەوگازە لەسەرمرۆڤ و گیانلەبەران توێژەر لەتوێژینەوە کەیدامیتۆدی وەسفی بەکارھێناوەبۆشارەزابون لەمێژووی بەکارھێنانی ئەوچەکەو کاریگەری لەسەرمرۆڤ وگیانلەبەران.بەشێوەیەکی کیمیایی باسی لەدروستکردنی ئەوچەکەویەکگرتنی لەگەڵ ھەوادا رونکردوەتەوەخاڵی ھاوبەشی ئەم توێژینەوەیە لەگەڵئەوتوێژینەوەیەی بەردەستدا لەھەردوو توێژینەوە کەدائاماژە بەمێژوویی دروستکردنی ئەوچەکەو بەکارھێنانی بۆیەکەمجارلەمێژوویی مرۆڤایەتیدا , خاڵی جیاوازیش ئەوەیەکەلەلای (فروتن) ئاماژە بەپێکھاتەی کیمیایی ئەوچەکانەو ئۆکسانیان لەگەڵ بەرگەھەوادا دراوەبەڵام لەتوێژینەوە کەی بەردەستدا ئەولایەنە ئاماژەی پێنەدراوەلەبەرئەوەی لەتوێژینەوە کەماندا زیاتر گرنگی بەلایەنی مرۆیی بەرکەوتوانی ئەو چەکە داوە . فروتن, (٢٠١٠)
٢.     (لێکۆڵینەوەیەکی جوگرافی وئابوری ھەڵەبجە) ئامانج لەنوسینی توێژینەوە کەلای (شەریف )دەرخستنی لایەنی ئابوری جوگرافی ھەڵەبجەیە, خاڵی ھاوبەشی لەگەڵ توێژینەوەیەی بەردەستدا ئاماژەدانە بەسنوری ناوچەی توێژینەوەکە لەناوسەنتەری پارێزگای ھەڵەبجەیە وەدەست نیشان کردنی کاریگەری ئەوچەکەیە لەسەرلایەنی فیزیکی جەستەیی مرۆڤ خاڵی جیاوازی لەگەڵ توێژینەوە کەماندا باس کردنە لەلایەنی ئیکۆنۆمی دەرامەتی ئابوری پارێزگای ھەڵەبجە کاریگەری ئەوچەکەلەسەرئەولایەنانە وەتوێژینەوە کەی بەردەست ئەولایەنی تیا باس نەکراوە لەبەر ئەوەی تەنھا باسی کاریگەری ئەو چەکەی کردوە لەسەرلایەنی مرۆیی وەک شەھیدان بەرکەوتوان و ونبوەکان . (شەریف, ٢٠١٠)
٣.     (بەرپرسیاریەتی تاوان کاری لەتاوانی ڕەشە کوژی ھەڵەبجە ) لێکۆڵینەوەلەتاوانی ڕەشەکوژیەکە سەلماندنی بەبەڵگەوە وەک یەکێک لەتاوانە نێودەوڵەتیەکان لێکۆڵینەوە لەئاسەوارە جیاجیاکانی بۆردومانەکە خاڵی ھاوبەشی لەگەڵ توێژینەوە کەماندا ئەوەیە لە ھەردوو توێژینەوەکەداسەلمێندراوە کەئەو تاوانە ڕوی داوە وەکاریگەری ھەبوە لەسەر لایەنی مرۆی شەھید کردنی ھاونیشتمانیان و بێسەرو شوێن بونی خەڵک وەبرینداربونی (ژن و منداڵ) وەئەو توێژینەوەیە بەشێوەیەکی وەسفی ئاماری وردی ئەوتاوانەی سەلماندوە خاڵی جیاوازی ئەم توێژینەوەیە لەگەڵ توێژینەوە کەی بەردەستدا ئەوەیە کەباسی ئۆپەراسیۆنە سەربازیە کانی سوپای عێراق دەکات وە ورونکردنەوەیەک دەگرێتە خۆی دەربارەی پەیوەست بون لەنێوان دادگای جینائی نێو دەوڵەتی و خۆماڵی .( شاھۆ, ٢٠١٣)
٣)میتۆدی توێژینەوەکە :
 لەم توێژینەوەیەدادووجۆرلەمیتۆدبەکارھاتوە میتۆدی وەسفی میتۆدی شیکاری .
٣-١ناساندنی ناوچەی لێکۆڵینەوەکە :
ھەڵەبجەکەوتوەتەخۆرھەڵاتی کوردستانی عێراق, ڕوبەری نزیکەی (٣٠٦٠) کیلۆمەتردووجایە, ناوجەرگەیشاری ھەڵەبجەی کۆن وقەزای شارەزور( ٣٧٥)کم پینجوێن سیدسادق دەگرێتەوە (٣)قەزاو(٦)ناحیەی لەسەربوە .ھەڵەبجەکەوتوەتە باکوری ڕۆژھەڵاتی شاری سلێمانی (٧٦کم ) لەوشارەوەدورە (١٥٠)میل لەبەغدادی پایتەختی عێراقەوەدورە ( ٨٨کم ) لەئێرانەوە دورە تاڕوخاندنی سیستمی پاشایەتی (١٩٥٨) ھاتنەسەرکاری ڕژێمی کۆماری سنوری ئیداری ھەمووناوچەکانی شارەزورتاوەکو شارۆچکەی عەربەتی پێک ھێناوە .
ھەڵەبجە ئەکەوێتەنێوان ھێڵەکانی درێژی ("١ ’٤٨  ٤٥◦ و "٧ ’ ◦١٢   ٤٦◦) ی ڕۆژھەڵات وھێڵی پانی ("١’◦٢٠ ,٣٥◦ و"٤’٢٦◦, ◦٣٥)ی باشوری ناوچەی مامناوەندی باکوری گۆی زەوی. کەش و ھەواکاردانەوەی ھەیەلەسەرسروشتی ناوچەکەو چالاکیەکانی مرۆڤ بەگشتی کشتوکاڵ بەتایبەت تێکرای بەرزی ونزمی زەوی ئەم قەزایە لەنێوان (٥٠٠-٢٥٠٠)م لەئاستی دەریاوەیە . (محمدغفور ,بەرگی ٢١,ل١٠٢)
لەبەر ئەوە کەش و ھەوای فرە جۆرە تێکڕای پاڵە پەستۆ دەگاتە (١٠١١,٣)میلیبار تێکرای خێرای با لەسەرئاستی قەزاکە دەگاتە (٢,٣م⁄چرکە ) تێکڕای باران بارین لەوێستگەی ھەڵەبجە (٦٧٥(ملمە (٦٩٠)م بەرزەلەئاستی رویی دەریاوە, بەرزی شاری ھەڵە بجەبەگشتی لەئاستی روی دەریاوە  (٧٢٦,٥)م لەوێستگەی ئەحمەدئاوا(٦٥٠) مەتربەرزەباران (٧٤٧,٨ )ملم بوە لەوێستگەی بیارەکە (١١٣٣)مەتربەرزە باران(٨٤١,١)ملم بوە, سەرجەم ڕوبەری ئەمناوچەیە بەناوچەی بارانی مسۆگەرناودەبرێت , چونکە تێکرای باران بارینی ساڵانەی قەزاکە لە(٥٠٠)ملم زیاترە ساڵی (٢٠١٨ ) باران (٦٧٥)ملم بوەھەروەھا زۆربەی ساڵ بەفری لێدەبارێت تێکڕای بەفربارین لەنێوان ساڵە کانی( ٢٠٠٢-٢٠٠٥)بریتی بوەلە (٢٣,٣)سم جگە لەباران.  (ماوەی چاودێری ئەم دابەش بونە بریتیەلە ٤٠ساڵ ) (١٩٤٠ -١٩٨٠)  (تۆفیق ,٢٠٠٣,ل٢٨)
 ئەم ناوچەیە ژمارەیەک سەرچاوەی ئاوی جۆگەی تیایە وەک (زەڵم ,ڕیشێن ,دەلێن ,سورێن ,خۆرنەوازان ,سەرگەت ,بیارە ,تەوێڵە ,خارگێڵان ,دەرەشیش )وەتاڤگەو کانی کارێزو بیری ھەیە عەمباری ئاوی ژێر زەوی ئەم ناوچەیە بەگەورەترین عەمبار لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانی دادەنرێت . ھەروەھا ئەم ناوچەیە مافی ئەوەی ھەیە لەکاتی پێویستیدا سود لەبەنداوی دەربەنیخان وەربگرێت بۆخواردنەوەو کشتوکاڵ چونکە بەشێک لەزەوییەکشتو کاڵی ئەم پارێزگایەی داپۆشیوە . وە کێڵگە کشتوکاڵیە کانی بە دێم و بەراوەوە پێکھاتوە لە( ٣٤٢١٠٧ دۆنم ٢٩ ئۆلک وە ٩٦ مەتردووجا ) پێکھاتەی زەوییەکەی لەڕوی ماتریاڵ و ڕەگەزەوفرەجۆرە ئەم فرە جۆریە کەلە پێدەشتە کاندالە کەستنائی و قاوەی تۆخدا خۆی دەنوێنێت ڕیژەی بۆشی و تۆکمەی لەشوێنێکەوە بۆشوێنێکی ترجیاوازە بەواتایەکی ترلەبارە بۆھەموئەو ڕوەکانەی کەڕەگوڕیشاڵە کانیان درێژومامناوەندوکورتن دیارە ھەرگروپێک لەڕوەک پێویستی بەجۆرێک لە پێکھاتەی زەوی ھەیە ھەروەھا کەستە نائی و سورباوی تۆخ کەزەوی دۆڵەکانی پێک ھێناوە لەبارە بۆچاندنی داری مێو بەلەوەڕگاودارستانی سروشتی داپۆشراوە, سروشتی خاکەکەی دەشتی شارەزور بەناوچەیەکی بەپیت ناودەبرێت ڕوبەرەکەی نزیکەی( ٦٧٥)کیلۆمەتردوجایە لەو ڕوبەرە ( ٣٣٧,٣)کیلۆمەتردوجای دەکەوێتە چوارچێوەی سنوری ئەم پارێزگایە  (٤٢,٤ ℅)ڕوبەری گشتی ئەم ناوچەیەی پێک ھێناوە .[ڕوبەری گشتی ئەم ناوچەیە (١٩٥٢,٤)-(٧٩٦,٥) کیلۆمەتری دوجایە ] (ھۆشمەند عتا محمود,٢٠٠٦,گۆڤاری ھەشتاو ھەشت ل ٨٤)
ئەوفاکتەرانەی سەرەوەدەیسەلمێنین سروشتی ئەم ناوچەیە لەڕوی بەپیتی وفرە جۆری خاک, (زۆری سەرچاوەی ئاوبەرزی و نزمی ڕویی زەوی ,لەباری پاڵە پەستۆوی با بونی کاژمێرەکانی گەرماوسەرمای پێویست بونی کاژێرەکانی تیشکی خۆر) ئەوانە ھەموو پێکەوە ناوچەیەکی کشتوکاڵی نمونەییان دروستکردوە (چاوپێکەوتن ::بەرێوبەری کشتو کاڵی ھەڵە بجە , ١٥\١\٢٠١٨) کاژێر ١٠ بەیانی
٣-٢میتۆدی بەکار ھاتوەکانی توێژینەوەکە:
لەم توێژینەوەیەدادووجۆرمیتۆدبەکارھاتوەمیتۆدی وەێفی میتۆدی شیکاری .
٣-٣ کۆکردنەوەی زانیاریە کان:
٣-٢-١:تایبەت مەندیە مرۆیە کانی ناوچەی لێکۆڵینەوە کە :
 دانیشتوان بەپێی ئەوئامارانەی لەبەر دەستدان ئەم پارێزگایە لەڕووی دانیشتوانەوە لەپەنجاکانی سەدەی ڕابردوەوە تائێستا بەھۆکاری جیاجیا گۆڕانی گەورە بەسەردیمۆگرافیاو پێکھاتەی کارگێڕیەکەیداھاتوە .ئەوگۆڕان کاریانە کاردانەوەی نەرێنی یان لەسەر ئابوری دروست کردوە ھەروەک لە خشتەی ژمارە( ٢)دا دابەش بونی ڕێژەی دانیشتوان بەسەر شارو گوند نشین لەنێوان ساڵە کانی(١٩٥٧-٢٠٠٢)دەرخات لەخشتەی ژمارە (٢ )دا ژمارەیەک گۆڕان کاری بەسەر پێکھاتەی کارگێڕی ودانیشتوان ڕویی داوە.لەئاماری ساڵی( ١٩٥٧)داکۆی دانیشتوانی ئەم پارێزگایە (٨١٧٤٩) کەس بوەلەو ژمارەیە (٦٧٦٣٥)کەسیان گوند نشین بون کەڕێژەی ( ٨٢.٧℅) دانیشتوانیان پێکھێناوە ژمارەی شارنشین (١٤١١٤)کەس ڕێژەی (١٧,٣℅) بوە واتەگوندنشین زۆرینەیی دانیشتوانی پێکھێناوە ئەم ئامارە لەساڵە کانی (١٩٥٧,١٩٦٥,١٩٧٧) گۆڕانیان بەسەردانەھاتوەبەڵام لەساڵی ( ١٩٨٧-٢٠٠٢) گۆڕانی بنەڕەتی ڕوییداوە ڕێژەی گوندنشین زۆرکەم بوەتەوە .بەپێی تازەترین ئامار ساڵی( ٢٠١٤ )داژمارەی دانیشتوانی دەگاتە( ١٨٦٠٠٠) کەس (شەریف ,  ٢٠١٠ .ل٨٣
خشتەی ژمارە (١) خشتەی دانیشتوانی ھەڵە بجە بەپێی سەر ژمێریە کان.
ژدانیشتوان    ١٩٧٧    ١٩٧٨٨    ١٩٩٨    ٢٠٠١    ٢٠٠٤
شارنشین     ٢٢٤١١    ٣٧٠٤٩    ٤٠١١٢    ٤٢٩٤٣    ٤٩٦٤٠
گوند نشین     -    ٣١٠٨    -    -    -
کۆ    ٢٢٤١١    ٤٠١٢٠    ٤٠١١٢    ٤٢٩٤٣    ٤٩٦٤٠
                   
خشتەی ژمارە (٢)
 
ئەم خشتانەش کەدانراون توێژەرخۆیی چوەتەھەڵەبجەولەکاک (غفار احمد محمد) سەرپەرشتیاری فەرمانگەی ئاماری ھەڵەبجە وەری گرتون.
لەڕوویی کۆمەڵایەتیەوە ھەڵەبجە مەڵبەندی  ژیان بوە, بەڵام دیارەجارلەدوای جاروێرانکراوە دواجارلەدەورو بەری ساڵی ( ١٦٩٠) ئاوەدان کراوە تەوەو وردە وردە گەشەی کردوە وبوە بەشار. وە لە ٢٠١٨ بۆتە پارێزگا , بەھۆی خۆشی ئاو ھەواو لەباری شوێنە کەیەوە جگەلەخەڵکی خۆی خەڵکی شوێنانی تریش ھاتون تیایدانیشتەجێ بون, بۆیە چەندین بنەماڵەی تیابوە کە بەڕەگەز (قەرە داغی و ,پێنجوێنی و ,مەریوانی و بانەیی و سلێمانی و سنەیی و جوان ڕۆی و پاوەی و کامیارانی و بەرزنجی) بون یەکەمین ئاوەدان کردنەوەی ھەڵە بجە دوای وێران کردنی لە دەورو بەری ساڵی (١٦٩٠)دا لە لایەن بنەماڵەی حەمە چاوش شیوە کەڵیەوە بوە کە خۆی و کوڕو کوڕە زاکانی لەناو چەکانی خۆیان توشی گرفت ئەبن سەری خۆیان ھەڵدەگرن و لەھەڵەبجە گیرساونەتەوە . ڕەشماڵیان ھەڵداوە پاشان خانویان دروستکردوە کەئیستا بەوشوێنە دەوترێت گەڕەکی پاشاد دوای ئەمانە لەسەردەمی ژیانی مەلاعەبدەڵایی خەرپانیدا گەڕەکی پیرمحمەدیان ئاوەدان کردوەتەوە کەناوەندەکەی مزگەوتی جامیعەیە ئیتر وردە وردە خەڵکی دەورو بەر ڕویی تێدەکەن گەورە دەبێت (میستەر ڕیچ) لەگەشت نامە کەیدا ساڵی( ١٨٢٠)نوسیویەتی وای دیاری ئەکات کەئەودەم ھەڵەبجە شاربوە .بەڵام سەیر ئەوەیە کەمێژوویەکی ترمان ھەیە کەمێژووی کۆچیە دەڵێت ئەو دەمە ھەڵە بجە دێ بوە لەسەرنوسراوی  (حاشیە السیدشریف جرجانی علی کتاب عگول فی البلاغە)سید الرسولی کوڕی سید محمد لەساڵی (١٢٤٠ە ) ئەمەی نوسی لە گوندی ھەڵەبجە بەپێی بۆچونی مێژوو نوسان بۆچونە کەی ڕیچ راستترە چونکە ئەو شارو شارانی دیتوە بەڵام مەلایەکی لایخۆمان کوێی بینیوە لەساڵی( ١٨٨٩)لەگەڵ کویت دەبێتە قەزا .لەساڵی (٢٠١٤ )دەبێتە پارێزگاو یەکەم پارێز گاریشی ئازاد تۆفیقە .(مەلاێاڵح,٢٠١١,ل٩)
لەڕویی کۆمەڵایەتیەوە کۆمەڵگەی ھەڵەبجە لە سەرەتاوە پێکھاتوە لە نیشتەجێ بونی ھۆزی جاف و ھۆزەکانی تری ناوچەکە وەکوھۆزی (تاوگۆزی , یەزدانبەخشی, شەمێرانی ,نەورۆڵی , میراولی ,ئیمامی, کۆکۆی, زەردۆی, عبابەیلیلێی, یاروەیسی, سەیانی, کەڵھوڕی, عەمەڵەی, وەڵەدبەگی, ھارونی, شاتری, دەوانی, سازانی, کەماڵەی, شێخ سمایلی, قەویلەی , یۆسۆجانی ,گەڵاڵی, ئێناخی, بەرازی, دۆم, خەڕات, پەرخی ,ھۆزی ھەسەنی ) ھەروەھا لەڕوی ئابوری و بازرگانیەوە ھەڵەبجە زۆر شوێنێکی گرنگ و ستراتیژیە ئەوەش خۆی لەدوو جۆر بازرگانیدا دەبینێتەوە .(مەلاێاڵح,٢٠١١,ل١٣٩)
١.    بازرگانی ناو خۆی :
لەنێوان ناوچە شاخاوییەکانی ھەورامان و شنروێ و باڵانبۆو گوندەکانی دەوروبەریان ھەرێمی دەشتی شارەزور , ھەرێمی چیاکان زیاتربەبەرھەم ھێنانی میوەناسراون لەگەڵ ھەندێک پیشەسازی سوکی دەستی بەرانبەربەبەروبومی دانەوێڵە ومەڕوماڵات لەھەڵەبجەدائاڵوگۆڕئەکرا, ئەم نەریتە وای کردھەڵەبجە ببێتەیەکێک لەشارە زۆر قەرەباڵخە کانی کوردستان , بویە ھۆکاری ئەوەی پاڵ بەھەندێک دانیشتوانی ناوچە کانی دەورو بەریەوە بنێت کەکۆچی بۆ بکەن .


٢.    بازرگانی دەرەکی :
ھەڵەبجە شوێنێکی ستراتیژی ھەیەودەتوانرێت کاڵای بازرگانی عیراقی و شارەکانی عێراقی پیاداتێبپەڕێت بۆئێران ئەم چالاکیە ئابوریە لەسەردەمی سەدەکانی نۆزدەو بیستدا دەرکەوت گەڕیدە ڕۆژھەڵات ناسەکان ھەرزوھەستیان بەگرنگی شوێنی ستراتیژی ھەڵەبجە کرد , (میجەرسۆن) کەیەکێکە لەگەڕیدە ڕۆژھەڵات ناسەکان بۆماوەیەکی زۆرلەماڵی پاشاداماوەتەوەگرنگی ئەم ناوچەیەی بۆئینگلیزدەرخست. (ھۆشمەند عتامحمود,٢٠٠٦گۆڤاری ھەشتاوھەشت ل٨٤)
ھەڵەبجەلەڕویی ئاینیەوە ھەڵەبجەکۆمەڵگەیەکی فرەئاینەوئاینیە کاکەی وجوو ئیسلامی تیادا ھەبووە.
١)کاکەییەکان ئەھلی حەقیشیان پێدەگوترێت لەھەندێ سەرچاوەشدابەعەلی ئلاھی ناوییان دێت کاکەییەکان سەربەگۆرانن شوێنکەوتوانی دینێکی کۆنی کوردن لەسێ گوندی نزیک ھەڵەبجە ئەژین وەکوگوندی (دەرەتوێ,ھاوارەکۆن, گوندی ھاوار) وەھەرلەسەرئاینی خۆیانن دینی ئیسلامیان قبوڵنەکردوە بەڵام ھەمیشە ھەوڵیان داوە ئاینەکەیان لەنێوان خۆیاندا بشارنەوە نەھێڵن کەس لەڕازونیازیان بزانێت .
٢)جوو:جوەکان دوەمین بنەماڵە بون کەلەوناوچەیە نیشتە جێ بون جووەکان فێری زمانی کوردی بوبون لەناوخۆیاندابەزمانی عیبری قسەیاندەکرد.ھەموو کاسب کاربون لەماڵ و سامان پەیدا کردندا زەحمەت کێش بون یارمەتی ھەژارو کەمدەستە کانی خۆیانداوە نەیان ھێشتوە کەسیان موحتاج بێت کڵێسەیان دروستکردوە کاروباری ئاینی خۆیان ئەنجامداوە خاوەنی (٣ )جەژن بون وەک (کەپرە شینکەو جەژنە چەقالەو جەژنی کفتە )ساڵی ( ١٩٤٨ ) بەرەو ئیسرائیل کۆچ ئەکەن بەھۆی ئەوەی ڕەگەزنامەیان لێدە سەندرێتەوە . وەلەتازە ترین سەرداندا (شاوڵ –ئەلیزا )کە پێش (٦٠ )ساڵ دانیشتوی ھەڵە بجەبوە  ساڵی( ٢٠١٨) سەردانی ھەڵە بجەی کردەوە کەئەمەش بەڵگەی بونی جووە کان بوە لەوشارە .
٣) ئاینی ئیسلام : لەھەڵەبجەداگەلێک مزگەوت شوێنی پیرۆزی ئاینی ئیسلامی تیادا بوەلەسەرەتای دروست بونیەوە پێکھاتەی ئەوخێڵانەی لەوناوچەیە بون شوێن کەوتوی ئاینی ئیسلام بون ,سەربەمەزھەبی شافعی بون , سونی بون , بۆیە دەتوانین بڵێین کۆمەڵگەی ئەوشارە زۆرینەی پەیرەوی ئاینی ئیسلام دەکەن ,لەناو ھەڵەبجەدا ئاینی ئیسلام ئاینی زۆرینەیەو زۆرجار گروپە تیرۆریستیە کان ئەم واقعەیان بەبێ ویستی ھەڵەبجەیەکان بەکارھێناوە تاوەکو نفوزو لایەنگرانی خۆیان لەوناوچەیە زۆر بکەن.( مەلاێاڵح ,٢٠١١.ل١٠٥)


٣-٢-٢ چاوپێکەوتنەکان :
بەوتەی نەوشیروان مستەفا ئەمین : ڕژێمی بەعس ھێندە زوڵمی لە کوردی باشور کردبوو ,ھێندە خەڵکی کوردستانی لەسێدارە دابوو, ھێندە گوندی کوردستانی وێران کردبوو , خەڵکەکەی ڕاپێچی ئۆردوگای زۆرە ملێ کردبوو, ھێندەی کوردی کەرکوک و خانە قین و ناوچە کانی تری باشوری کوردستانی لەشوێنی خۆی ھەڵکەندبوو,ئاوارەی خواروی عیراق و سلێمانی و ھەولێری کردبون ھێندە بەزۆر خەڵکی کردبویە ئەندامی بەعس چەندین کارو کردەوەی خراپتری بەرانبەر بەکورد بەڕێوە بردبوو کە کوردانی باشوری کوردستان زۆرلێی بێزار بون لەبەرئەوە ھەرلایەنێک دژایەتی ئەوڕژێمەی بکردایەئەولایەنە دەبویە دۆستی کورد. گەلی کورد ھەستی ھاونیشتمانی عیراقی ناسنامەی نیشتمانی خۆی لەدەست دابوو لەبارێکی دەرونی خراپدائەژیا کاتێک ھێزەکانی ئێرانلەئامانجێکیان ئەدابەفڕۆکەخەڵک بەچەپڵە ڕێزان پێشوازیان لەوبۆردومانە ئەکرد.بەو تێڕوانینەھەڵەیە بەودۆخەدەرونیە دژوارەگەلی کوردوھێزە سیاسیەکانی لەشەڕی عیراق ئێران نزیکدەبونەوە ئەمە بناغەی ئەو نزیک بونەوەیەی ئەو ڕیکەوتنە مەیدانیەی نێوان ئێران و حزبە کوردستانیە کانی باشوربوو گەلی کوردلەوکاتە دانەک سەرزەنیشتی ھێزەکوردیەکانی نەدەکردکەھاوپەیمانی سەربازیان لەگەڵ ئێران دژی سوپای ڕژێمی بەعس دروستکردبوو بەڵکو پشتگیری و دەست خۆشیان لە ھێزی (پ م) دەکرد .
لەدرێژەی ئەوچاوپێکەوتنەدا نەوشیروان موستەفا دان بەوەدا ئەنێت بەڵێ ئێمە دەمانزانی وھەستمان کردبوکەسوپای عیراق بەتەمایە شاڵاوێکی سەربازی بکاتەسەرمان چونکەلەچەندجێگای ترئەو بۆردومانە کرابوو, ئێمە وەک گەلی کوردلەبەرانبەرچەکی کیمیایداگەلێکی بێدیفاع بوین ئەمەش ھۆکارێکی سەرەکی بەیەکلاداخستنی شەڕی نێوان ئێمەوبەعس بوە ,ئەوان چەکی کیمیایان بەکاردەھێناوئێمەش ھیچ ھۆیەکی بەرگری کردن وخۆپاراستنمان بۆفەراھەم نەدەکرا,نەمان بوقیناع بۆخەڵکی دابین بکەین ئێمە چەندین ساڵ بوئەزمونمان لەتەک بەعسداھەبوو شارەزای سروشتی بیرکردنەوەیان بوین بەچاکی ئەدەبیاتی بەعسمان دەزانی وەلەوجەنگەدا لەدوو ھەڵبژاردن زیاترمان نەبوو یان ئەوەتا بەرگری بکەین یان خۆمان تەسلیم بکەین , ئێمەش بەھیچ شێوەیەک باوەڕمان بەتەسلیم بونەوەنەبوو ھەربۆیە بڕیاری مقاوەمەت مان داوخۆمان لەبەردەم دڕندە ترین سوپای دوژمن وعەرەبدا بینیەوە .
ھەرلەوچاوپێکەوتنەدا نەوشیروان مستەفا دەڵێت : لەماوەی ئەو کۆبونەوانە دا ئێمە (کاک حامدی حاجی غالی و کاک فەرەیدون عبدولقادرمان راسپاردبو بۆکۆکردنەوەی ھێزھەموئەو شوێنانە دەستنیشان بکەن کەھێزی باشی لێیە پەیوەندیان لەگەڵ بکەن ئاماریان لێ وەربگرن بۆئەوەی خۆیان ئامادە بکەن بەناوی ناردنەدەرەوە ھێزێکی باشیان لێ ھەڵبژێرن تائەو کاتەی کەداوایان لێ ئەکەین یەکسەر بیان گوازنەوە بۆشوێنی مەبەست,لەوماوەیەدا کاک فەرەیدون لەگەڵ ئێرانیە کان باسی پێدا ویستی ھێزەکەی ئێمەی کردبوو کەبۆ(٥٠٠)کەس زیاترچەک و تەقەمەنی و جلوبەرگ وخواردن ئامادە بکەن, بیگەیەننە جێگەی دیاریکراوبۆیە تائێمەلەکۆبونەوەکانمان تەواو بوین لیستێکی باشیان بۆئامادە کردبوین . (چاوپێکەوتن :سەلام علی ,گۆڤاری ھەشتاوھەشت ,ژمارە ٢,ل٢٣٠ )
نەوشیروان مستەفا: بۆھێشتنەوەی جوڵانەوەی شۆڕش وبارەگاکانی سەکردایەتی(ینک) پلانی ئازادکردنی (ھەڵە بجەو دوکان و قەڵا دزێ وڕانیە تاشاخی ھەیبەت سوڵتانمان دواخست تاوەکوکۆماری ئیسلامی ھەستێت بەپارێزگاری کردنی شاخەکانی پشتی ناوچەکانی ئێمە ),ھەروەھا ھێزە کانی ئێمە بگوازرێنەوە بۆپاراستنی چەرماوەند ,زیلوان, ئاسۆس بەڵام ئەم ڕێکەوتنە سەری نەگرت .لەسەر ئەو بیرۆکەیەی کە شەوکەتی حاجی موشیر ھەیبوو بۆئازادکردنی ھەڵە بجە (فەرەیدون عەبدولقادرو ,د. فواد و سەرکردایەتی) ینک پێیان باش بووشەوکەت بکرێتە فەرماندەی ئەو ئۆپەراسیۆنە سەربازیە. لە ئێوارەی (١٤ ئاداری ١٩٨٨)ھێرش کرایە سەر ھەڵە بجە شەوەکەی ئازاد کرادوای بەدیل گرتن وە ھەڵھاتنی سوپای عیراق لەبەرواری (١٦ ئاداری ساڵی ١٩٨٨) پەنجا فرۆکە گازی کیمیاوییان بەسەر ھەڵە بجەدا باراند.(نەوشیروان مستەفا امین ,١٩٩٩,بەرلین )
١.    شەوکەتی حاجی موشیرلەکتێبەکەیدادەڵێت:دوای داواکردنم لەکاک نەوشیروان بۆگەڕانەوەم بۆکوردستان وەبەشداریم لە شەڕە کاندا ورازی بونی سەرکردایەتی ینک لەڕێگەی (د.کمال فواد,کاک فەرەیدونەوە )ئاگادارکرامەوەکەدەبێت تۆسەرکردایەتی بەرەی ھەڵەبجە بکەیت, وەئێرانیش ئاگادارکراوەتەوەلەوبابەتە دوای بیرلێکردنەوە داوام (لەد.کمال فوادو کاک فەرەیدون ) کردلەگەڵیان دابنیشم پێمگوتن ناتوانم سەرکردایەتی ئەوشەڕەی ھەڵەبجە بکەم, کەسێکی تردابنێن . بەڵام سور بونی ئەوان لەپاش ٣ رۆژ قسەو باس منیش چەند داوایەکم لێکردن ئەگەر ئەوانە جێ بەجێ بکەن منیش ھاوکار ئەەبم .لەئەنجامدا (کاک فەرەیدون وەدکتۆرکمال فوادو سەرکردایەتی ینک )بەمەرازی بون وەکاک رۆستەم کەرکوکی و کاک وەھابی سیداحمد ئاگادار بون کەمن داوای ئەمانەم کرد.
١)    نامەیەکی د.فواد مەعێوم داوام لێبکات سەرکردایەتی ئەو شەڕە بکەم
٢)    نامەیەکی نوسراوی فەریدون عبدولقادر
٣)    بروسکەیەکی کاک نەوشیروان وەک جێگری سکرتێری گشتی ینک و فەرماندەی گشتی ھێزە کانی ینک بۆھەمان مەبەست فەرمانم پێبکات
٤)    ئەو کادیرە سەربازیانەی خۆم پێم باشن ھەڵیان بژێرم
٥)    کاک حامی حاجی غالی کەئامۆزامە بیکەن بەجێگری خۆم
٦)    خۆم خاوەنی بڕیاری سەربازی بم وەک نوێنەری ینک
٧)    کاک فەرەیدون لەسەرو ئێمەوە بێت وەک ئەندامی مەکتەبی سیاسی بۆبڕیاری سیاسی لەگەڵ ئێران لایەنە سیاسیەکانی بەرەی کوردستانی پەیوەندی کردن پێیانەوە
٨)    لەگەڵ نوێنەرانی لایەنە سیاسیەکان پێکەوە دانیشین بۆ ڕێک خستنی کارە کان
٩)    چەک و تەقەمەنی و خواردنی ھێزە کانمان دابین بکرێت لەلایەن کۆماری ئیسلامیەوە
١٠)    خۆم خاوەنی بڕیاری ھێزەکەی ینک بم نەوەک لەژێر دەستی ئێران وەکۆماری ئیسلامی
١١)    کۆبونەوەی ھاوبەش بکرێت لەگەڵ ئێرانیەکان لەئاستی مەکتەبی سیاسی بۆخۆڕێک خستن ((شەوکەتی حاجی موشیر ,١٩٩٨,ل ١٠٤))
محەمەدی حاجی مەحمود لەچاوپێکەوتنێک ئاماژەبەوەدەکات ودەڵێت: ١٨ ئادارکاتێک ھاتونەتە ناو ھەڵە بجەچەند شەھیدێکیان بینیوە چەندکەسێک کەشڵەژابون بەدوای تەرمی ئازیزانیاندا دەگەڕان ,شەو فەرمانم بەھێزە کەم کرد بکشێنەوە بۆعەواوەیلی دەم زانی رژێم بێدەنگ نابێت بەچەکی کیمیاوی ھێرش دەکات ١٢ شەو زانیم کیمیاوی دراوە لەشارە کەو شەھیدو برینداری زۆر ھەیە مەفرەزەیەکم نارد تاوەکو بچن نەیان توانی بریارم داخۆم بچم قەسابخانەکەم دی کەبەرانبەر بەخەڵکی سڤیل کرابوو وە لەبارەی حزبی زەحمەت کێشانی نەیاری ئێران دەڵێت ئەو ھێزەی کە گوردانی شوانیان پێدە گوتن شەڕیان نەکردبوو لەکاتی ھەڵھاتنیان ویستبویان بپەرنەوە لەئاوەکەی ئیمامی زامن بەڵام کەوتبونەئاوە کەوەو خنکابون وە لەبارەی حزبی شوعیەوە ئەوان لەبەر ئەوەی ڕێبازی مارکسیان پەیرەو ئەکرد لەگەڵ کۆماری ئیسلامی نێوانیان باش نەبوو بۆیە بەشداریان نەکرد وەزۆرخزم و کەس و کاریشی شەھید بون  . (چاوپێکەوتن : محمدی حاجی محمود ١٣\٣\٢٠١٩ )سلێمانی
فازل بەشارەتی ئەندامی(م س)پارتی دەڵێت: ھێرشەکەی ١٦\٣\١٩٨٨لەبەرژەوەندی لایەنێکی سیاسی بووەکەلەگەڵ ئێران ڕێکەوتبون چونکە لەوکاتەدا ھێرشی حکومەتی عیراق دەستی پێ کردبوو .ینک بۆپاراستنی خۆی ئەم پێشنیارەی بۆئێران کردبووچونکە ینک پاسداری بردبوو بۆلێدان لەبیرەنەوتەکانی کەرکوک لەتۆڵەی ئەوەداعیراقدوای جەنگ ھێرشێکی چڕی بۆسەرسەرکردایەتی ینک دەست پێکردبوو ,ینک بۆمەشغوڵ کردنی سوپای عیراق ئەم پێشنیارەی دابویە ئێران . بەڵام عیراق لەم ھێرشە دەستی ھەڵنەگرت , بارەگاکانی (ینک )ی داگیر کردوو لەھەڵە بجەش ئەو تاوانەی ئەنجام دا بەڵام ئێمە وەک پارتی بۆئەوەی ئەم ھێرشە ڕونەدات بەشداری کۆبونەوە کانمان کرد بەڵام پێشتر بڕیاری یەک جارەکی درابوو ئیمە ھیچمان پێنەکرا تەنھا ڕزگار کردنی خەڵک نەبێت کاک شەو کەتیش لەکتێبە کەیدا ئەوەی باس کردوە بەڵگەش بۆراستی قسەکانم ھیچ پێشمەرگەیەکی پارتی شھیدنەبوو ,نەبونی تۆمەتی دزی وتاڵانی لەسەر لێپرسراو کادرانمان لەو کاتەدا کەھەموولایەنە کانی تر تۆمەت بارکران و لێپرسینەوەیان لە کادیرو ئەندامانی خۆیانکرد.((د.فایقگوڵپی زۆربەرونی باسی ئەوبابەتەی کردلەچاوپێکەوتنێکی لەکاناڵی کەی ٢٤شەوی ١٦\٣\٢٠١٩))ئێمە وەکپارتی بەفەرمانی سەرۆک بارزانی بەشدار نەبوین لە مەشقە کان کەلەلایەن سوپای ئێرانەوە بە (ە پ م) لایەنە کان کرا وەبەفەرمانی سەرۆک بارزانی بەشداریمان نەکرد لەھێرشە کە . چاوپێکەوتن :فازل بەشارەتی ٢٧\٣\٢٠١٩) ھەڵەبجە .
ئەنوەر عەنەبی ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوە : ئێمەوەک ھێزە ئۆپۆزیسیۆنە عیراقیە کان ئەو کات ھیچ ئومێدێکمان بەشۆڕش نەمابوو ھەمولەئێران دانیشتبوین, بزوتنەوەی ئیسلامی بەتایبەتی جەنابی مامۆستامەلاعوسمان لەسەرەتاوە دژی ئەو ھێرشە بوو کەکرایە سەرھەڵەبجە , ئێمە ھەرگیز نەماندەویست ھەڵەبجە بەو شێوە تراژیدیە شەھیدبکرێت بەڵام خۆت ئەزانی ئێمە ئەوکاتە ھێزێک بوین تازە ئیعلانی خۆمان کردبوو,کۆماری ئیسلامی ئێرانیش ھێزێکی گەورە بوو, پلانێکی ھەبودەیویست لەڕێگەی ئەو پلانەوە  پێنجوێن و سەید سادق و لەوێوە بۆدەربەنیخان بخاتە ژێردەسەڵاتی خۆیەوە لەعیراق دای ببڕێت . چونکە جموری ئیسلامی ھەمیشە ھەڵەبجەو شارەزوری وەک دومەڵێکی شێرپەنجە ناوبردوە,ویستویەتی نەیھێڵێت. بەبیانوی ئەوەی ئەوسنورە بەشێکی لەناوخاکی ئێراندایە , بۆیە لەقەرارگای ڕەمەزان وەک ھەموھێزەکانیترئێمەش بانگێشتکراین, ئاگادارکراین کەبەتەمای چالاکیەکی لەوشێوەیەن. پێویستمان بەپێشمەرگە کانتانە ھەندێکیان لێ ھەڵبژاردین براین بۆگەیلانغەرب بۆمەشق کردن . لەناومەشقە کەدا ئێرانیەکان ڕێنماییان کردین چۆن خۆمان لەگازی کیمیایی بپارێزین. چونکە دەیانزانی عیراق گازی کیمیای بەکاردەھێنێت, کاتێک ئێمە گەیشتینە ھەڵەبجە لەدوای دوو ڕۆژبو پاشان ئێران نەیدەھێشت پێشمەرگەداخڵی ھەڵەبجەببێت ھەرلەوڕۆژەدا ڕژێم بەکیمیایی ھێرشی کردوئەوھەمووشەھیدوبریندارەی لێکەوتەوە,ھێزەموعارەزەکانی ئێران بەھۆی ناسراوییان لەگەڵ لێپرسراوانی (پدک , ینک) وە زۆربەیان دەرچون, وەشەڕێکی باشیشیان کردئێران لەھەڵەبجەدا تاڵانیەکی زۆری کرد ھێزی پێشمەرگەی ھەموولایەنە کانیش لەوتاڵانیە بێبەش نەبون,  لەو تاڵانیەدا ئێران کتێبخانەی ھەڵە بجەیان برد, کارگەی تونیان برد , وەدەستو پەنجەی ژنی مردوبڕابوبۆ ئاڵتون وەزێڕ وەشتی تریش... وەئێمە وەک بزوتنەوە  تاکەھێزی سونی شۆڕش گێڕبوین لەو کاتەدابانگەوازی جیھادمان کردبوو دژی دەسەڵاتی ڕژێم, بۆیە ئەرکمان لەوانیتر قورس تربوو پەرۆش تربوین بۆڕزگارکردنی خەڵک بەھۆی ئاینە کەوە , وەخۆمان و خزموکەس و کارمان بوینە بەشێک لە تراژیدیایە (چاوپێکەوتن :ئەنوەر عەنەبی ٦\٤\٢٠١٩ سلێمانی)
ھەڵە ستراتیژیە کانی بەرەی کوردستانی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردلەکاتی ڕزگارکردنی ھەڵەبجەدا :
١)    بەپێی لێدوانی خەڵکی دەڤەرەکە  ناوچە کە نیمچە ئازاد بوو پێویستی بەو موجازە فەیە نەدەکرد
٢)    ئەو ستراتیژەی (ی ن ک )دایڕشتبوو ستراتیژێکی ھەڵە بووچونکە حکومەتی عیراق وازی لەپلانەکەی خۆی نەھێنا بۆگرتنی بارەگای سەرکردایەتی( ی ن ک )تاوەکو بەتەواوی درابەدەستەوە داگیری کرد .
٣)    بونی چەندین ھێزی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی لەناوچە کە بویە ھۆکاری ئەوەی ئێران دەرفەت وەربگرێت زیانی گەورەیان لێبدات, کە بویە ھۆی شەھید بونی( ٩٠ پ م )کۆمەڵەی زەحمەت کێشان .
٤)    لەساڵی (١٩٨٧ )وەعێراق لەزۆربەی ڕوبەڕوبونەوەکانی ھێزی پێشمەرگەداچەکی کیمیای بەکارھێنا بوو بۆیە چاوەڕوان دەکرا دوبارە بەکاری بھێنێتەوە بۆیە دەبوو ھێزی پێشمەرگە حسابیان بۆئەو پەرچە کردارە بکردایە لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە .
٥)    بۆچونێکی لۆژیکی تریش ھەیەکەشاری فاولەو ساڵانەدالەلایەن ئێرانەوە داگیرکرا,گوماندەکرێت لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی گۆڕینەوەی لەگەڵ ھەڵەبجەداپێکرابێت,چونکە سوپای عیراق بێبەرگری شارەکەی بەدەستەوەدا فاو درایەوە بەعێراق , رەنگە ئەم ئاڵوگۆڕە لەپێناو پاراستنی ڕێگەی کەشتیە نەوتیەکان و پەیوەندی بازاڕی نەوتی جیھانیەوە بوبێت .((د.فایق گوڵپی ,٢٠١٠,سلێمانی ل٤٥))

لێرەوەدەگەینەچەندراستیەک, ئەوھێرشەکراوەتەسەرھەڵەبجەلەبەرژەوەندیلایەنێکی سیاسی بوە , ئێران بڕیاری یەکلاکەرەوەی داوە, ھێزەکوردیەکان لەپەراوێزدابون , چونکەئەوەی ئێران نەی ویستبێت (پ م) نەیان توانیوە بیکەن . لەناو ھەڵە بجەدا شەڕکراوە لەنێوان سوپی عیراق وە ئێراندا ,لەناو جاش و فەوجە خەفیفە کاندا خەڵکی جاسوس ھەبوە کە ھەواڵی داوەتە ھێزی (پ م) جموری ئیسلامی تاڵانی مومتەلە کات وکەل و پەلی دەوڵەتی کردوە ,
٣-٢-٣ سەرچاوە نوسراوە کان
٣-٣-١ زانیاریە تۆمارکراوە چەندیەتیەکان :
زانیاری کەش و ھەوا یەکێکە لەو زانیاریە تۆماکراوانەی کەلەم توێژینەوەیەدا توێژەر بەکاری ھێناوە , خۆی دەبینێتەوە لەزانیاری لەبارەی ڕەگەزە کانی کەش و ھەوای شاری ھەڵەبجە وەک (پلەی گەرمی با, شێ ,دابارین )لەدەست کەوتنی ئەم زانیاریانە دا توێژەر ھەوڵی داوە پەنا بەرێتە بەر سەنتەرو وێستگە فەرمیە کان بۆئەم مەبەستەش داتا کانی کەش و ھەوای لەسەنتەری کەش ناسی ھەڵە بجە وەر گرتوە .
زانیاری لەسەر دانیشتوان یەکێک لەو زانیاریە تۆمارکراوانەی کەتوێژەر لەم توێژینەوەیەدابەکاری ھێناوە خۆی دەبینێتەوە لەزانیاری لەبارەی دانیشتوان لەپێش کارە سات و دوای کارە ساتە کەوە کەلە ھەڵەبجەدانیشتەجێن لەدەست کەوتنی ئەم زانیاریانەدا توێژەر ھەوڵی داوە پەنابەرێتە بەر فەرمانگەی ئاماری ھەڵەبجە بۆدەستکەوتنی ئاماری ڕاستودروستی دانیشتوان پێشکارەسات ودوای کارە ساتەکە.
یەکێک لەوزانیاریانەی کەتوێژەرلەم توێژینەوەیەدابەکاری ھێناوەبریتیەلە ئاماری وردودروستی قوربانیانی ئەو کارەساتەبۆدەستکەوتنی زانیاری وردودروست توێژەرپەنای بردوەتە بەردەزگای شەھیدان و کۆمەڵەی قوربانیانی ئەوکارەساتە لەناوشاری ھەڵەبجە, بەڵام داتایەکی وردودروستی شەھیدان وە برینداران وەبێسەرو شوێنانی دەست نەکەوتوە بەبیانوگەلی جۆراوجۆر .
٣-٤ شیکردنەوەو بەکار ھێنانی زانیاریە کان:
 زانیاریەکان سەرەتای بون ئەو داتاوزانیاریانەی بەکارمان ھێناون ھێناومانن لەناوخشتە یان وێنەدا ڕێکمانخستون بەشێوەی شێوازی ڕون دامان ناون لەناو توێژینەوە کەدا . سود وەرگیراوە لە وسەرچاوانەی کەلەلایەن دەزگا حکومی و ناحکومی و ئاکادیمیا کانەوە باوەڕ پێکراون .
٣-٥ ڕاست گۆی و جێگری :
١.    لەم توێژینەوزەیەداچاو پێکەوتنی ڕۆژنامەوانی ئەنجام داوە لەگەڵ کەسانی سەرو ١٨ ساڵ
٢.    سودلەسەرچاوە ڕەسمیەکان وەرگیراوە بۆکۆکردنەوەی داتاو زانیاریە کان وەبایەخ بەو سەرچاوانە نەدراوە کەڕەسمی نین .
٤-شی کردنەوەو گفتوگۆی زانیاری و ئەنجامەکان:
٤--١ گێڕانەوەی ڕوداوی کیمیا باران کردنەکە پلان و جێ بەجێ کردنەکەی  :
بەھاتنی ساڵی (١٩٨٨ )ڕێگەی شارەکانی بەرەی باشور بەتەواوی بەستران , ھەربۆیە قۆناغێکی نوێ لەجەنگ لەبەرەی باکورەوە دەستی پێکرد , ئێرانیە کان لەبەرەی باکورەوە پەرەیان بەچالاکیە ناڕێخراوە کانیاندا بەگوێرەی یەکێک لەسەرچاوە ئێرانیەکان پێویستی بەردەوام بونی جەنگ پاراستنی داھێنان کاری لەشەڕدا کردنەوەی بەرەیەکی نوێی شەڕبۆپەرتکردنی ھێزە کانی عیراق وقۆستنەوەی کات لەگرنگ ترین ئەوھۆکارانەبون کەپاڵی بەئێرانەوە نابۆگۆڕینی ئاراستەی جەنگەکەیان لەباشورەوە بۆباکوری عێراق , لەوە بەدوا ئێران ستراتیژی شەڕی باکوری لەباشور لەلاگرنگ تر بوو , چیاکانی کوردستان وەک ئاستەنگێکی سروشتی گەورە بون بۆئۆپەراسیۆنی جەنگ لەباربون, بەڵام ھەندێک ناوچەی کوردستان بەتەواوی کەوتبونە نێوئاگری شەڕەوە بەگرتنە بەری ستراتیژی نوێ لەلایەن ئێرانەوە , قەرارگای ڕەمەزان لەگەڵ ھێزە ئۆپۆزیسیۆنەکان کارەکانی خۆی لەچەند بوارێکدا چڕکردەوە یەکێک لەو بوارانە ئەنجام دانی چالاکی ڕێخراوی ھاوبەشبولەچوارچێوەی ئەو ستراتیژە نوێیەداسوپای پاسداران زنجیرەیەک ھێرشی سەربازی بەناوە کانی [کەربەلای١٠,فەتحی٥, نێری٤,نێری٧,نێری٨, بیت المقدس٢, بیت المقدس٤,وافجر ١٠] لەناوچەکانی کوردستان ئەنجامدا .
ئێران لەبەرەکانی باشورو ناوەراست گیرۆدەبوبو, جموجوڵی پێنەدەکرا ھێزەکانیشی شپرزەولاواز بون پاشەکشەی لەخۆڕاوبێ بیانوی ھێزەکانیان لەوبەرانەدا جگەلەوەی ڕوبەڕوی لەمپەری ناوباڵی توندڕەوی دەوڵەت دەبویەوە لەناوگەلی ئێراندا گرفت و کێشەی قوڵی بۆدروست دەکردن. لەڕەوشێکی وەھاداھەردوولایەنی شەڕکەر دەیانزانی بەم زوانە شەڕکۆتای پێدێیت بەشوێن بەدەست ھێنانی دەست کەوتی زیاترەوە بون بۆئەوەی دوای شەڕلەسەر مێزی گفتوگۆ وەک کارتی فشار بەکاری بھێنن ھەربۆیە پێویستیان بەسەرکەوتنی خێرا ھەبوو ھەردوو لا ھەمووڕێوشوێنێکی سەرکەوتنیان تاقی دەکردەوە لەھیچ شتێک سڵیان نەدەکردەوە .
کەش و ھەوای سیاسی ھەڵە بجە بەرلە کیمیا باران :
گەشەکردنی گیانی بەرخودان بەگژا چونەوەی ڕژێم لەناوشاری ھەڵەبجە بەھۆی بەردەوامی بۆردومانەکانی تۆپخانەکانی ئێرانەوەبەشێکی زۆری دانیشتوانی ھەڵەبجە یناچار کردبو وەکخۆپارێزیەک وەدروستکردنی پەناگەیەکی ئارام ژێرزەمینی تایبەتیان لەنێوماڵ وخانوەکانیان دروستکردبوو. .ھەڵکەوتەی جوگرافی ھەڵەبجە وایکردبوو بەردەوام ببێتە بنکەیەکی سیاسی و پێگەیەکی بەرەنگاری دژایەتی ڕژێم, سەرباری ھەوڵەبەردەوامەکانی ڕژێم بۆکۆنترۆڵ کردنی سنوری ھەڵەبجە بەڵام سەرکەوتو نەبوو,چونکە ڕۆژلەدوای ڕۆژچالاکی سیاسی و سەر بازیەکانی ھێزی پێشمەرگە زیاتردەبوو لەگەڵ خۆر ئاوابوندادەسەڵاتی ڕژێم لەسەرجادەی قیربترزایە نەدەگەشتە ناوکوچەوکۆڵانەکانی, ئەوەش بیانویەکی تری ڕژێم بو بۆ ویستی کۆنترۆڵکردنی ناوچەکە , ڕاگواستنی ھەردوو گوندی تەوێڵەو بەڵخە ناحیەی بیارە بۆئۆردوگاکانی نەسروبرایەتی لەنێوان عەربەت و زەرایەن لەوگۆشە نیگایەوە بوو .
لەنێوان ساڵانی( ١٩٧٦- ١٩٨٢ )ڕژێم لەچوارچێوەی پلانێکی نوێداکەوتەچەکدارکردنی جاشەکان بۆبەگژاچونەوەی پێشمەرگەھاوکات کۆنترۆڵکردنی گوندە دورەکان. کاری ئەم فەوجانەی جاش پارێزگاری کردنبولەسەربازگەومۆڵگەسەربازیەکانی دەوروبەریشارەکانوەلەپەلاماردانی گوندەکانوھێزی پێشمەرگەدا بەشداریان پێدەکرائەم ھەڵمەتە ناوشاری ھەڵە بجەشی گرتەوە, چەند فەوجێکی جاشیان دروستکرد لەھەندێ کوێخاو کەسی دیار پارەو ئیمتیازیان پێدان .
لەبەرانبەرئەودەسەڵاتەی کەھێزی(پم) ھەیبوولەناوچەکەداڕژێم کەوتەدوبەرەکی نانەوەلەناوخێڵەکاندا وەک ململانێ خوێناوییە کانی نێوان عەشیرەتی شەمێرانی و نەورۆڵی , ھارونی و عەمەڵەی. سەر ئەنجام بەدەیان ھاونیشتمانی بونەقوربانی بەبێ ئەوەی کەس ھەستی بەرۆڵی ڕژێم کردبێت لەو ململانێیەداشانبەشانی ھەنگاوەسەربازیەکانی ڕژێم دەزگاحیزبیەکانی ڕژێم زۆریان بۆخەڵک ھێنابولەناوشارەکانداھەرکەس لەدەوری حزبی بەعس وڕێخراوەکەیان کۆنەبوایەتەوە کێشەیان بۆدروستئەکرد.لەوچوارچێوەیەدالەسەرەتای ھەمووساڵێکی خوێندنداڕژێم لەڕێگەی ئەندام وھەوادارانی خۆیەوەکە خوێندکاریان مامۆستابون لەھەمووقۆناغەجیاوازەکانیخوێندنداخوێندکارانی ئاگادارئەکردەوە کەدەبێت پەیوەندی بکەن بەڕێخراوەبەعسیەکانەوەبەپێچەوانەوەلەھەمووھەلێکی خوێندن بێبەش دەبێت, سەرەڕای ھەمووئەم ھەوڵانە لەکاتی شاڵاوی بەعسیە کاندا خۆپیشاندان لەلایەن خوێندکارانەوە ئەنجامئەدراوەکئەوەیلەنێوانساڵانی(١٩٧٩-١٩٨٤)رویداھەربۆیەڕژێمیبەعس ھەموو ھەوڵێکی ئەداتاوەکوخوێندکاران دەستەمۆبکات وەڕێخراوێکی دامەزراندبو بەناوی (اتحاد تلبە والشبیبە فی عیراق) کەدەبو ھەموو خوێند کارێک ئەندامی ئەو ڕێخراوە بێت, ڕۆژانە بەعسیە کان بەبیانوی جیاواز خەڵکیان ڕاپیچی بارەگاکانی حزبی بەعس ئەکرد ئەم سیاسەتەی ڕژێم بۆ دوو ھۆکار بوو .
١)کورد بەسەرخۆیە وەبکەن بەسیخور .
٢)دەیان ویست بەھەمووجۆرێک خەڵکی کوردستان لەوجوڵانەوەیەداببڕن .
شەوی (٢٦-٢٧-٤-١٩٨٢ )لەڕێگەی بڵندگۆی مزگەوتی گەورەی شارەکەوە ڕێخستنەکانی ناوشاری (ی ن ک)ھانی جەماوەری شاری ھەڵەبجەیانداکەبەشداری شۆڕشوڕاپەڕین بکەن ئەوخۆنیشاندانە نزیکەی یەک ھەفتەی خایاند دیسانەوە خوێندکاران ھێزوداینەمۆی ئەوخۆنیشاندانەبون داخستنی دوکانەکان ,داخستنی خوێندنگەکان ھێرش بۆسەربارەگا حیزبیەکان وتنەوەی دروشمەنەتەوەیەکان بون بەسیمای خونیشاندانەکانی ئەوچەندڕۆژەی ھەڵەبجە,لەمخۆنیشاندانە (١٢ )کەس بریندار بون, کۆمەڵێک خەڵکیش دەستگیرکران, ڕژێم فەوجێکی تایبەتی لەھەڵەبجە بڵاوکردەوە ( ١-ئایاری -١٩٨٢ )ڕەوشی شارەکە بەتەواوی تێک چوو کرێکارانی کارگەی توتن مانیان گرت بەھۆی پەرە سەندنی خۆنیشان دانە کانەوە ژمارەیەک سەربازچونە ناوخۆپیشاندەران .
پەرچە کرداری بەعس :
١)    خوێندکاران ومامۆستایانی ئاگادارکردەوەکەپەیوەندی بەڕێخراوەکانی بەعسیەکانەوەبکەن ئەگەر نەیکەن ئەوابێ بەش دەبن لەھەموو ھەلێکی خوێندن, ڕژێم بەم ھەنگاوەی دەیویست توێژی خوێندکاران دەستە مۆبکات, بۆئەم مەبەستە ڕێخراوێکی دروست کردبوو .
٢)    لەنێوان ساڵانی ١٩٧٦-١٩٨٢ ڕژێم بەپێی پلانێک دەستیدایەدروستکردنی فەوجی جاشەکان لەھەندێک کوێخاوکەسی دیاربۆبەگژاچونەوەی ھێزی( پ م )کۆنترۆڵکردنی گوندەکان,پارێزگاریلەمۆڵگە سەربازیەکان, ئەم ھەڵمەتە ناوشاری ھەڵەبجەی گرتەوە لەبەرانبەرئەم کارەداڕژێم پارەو ئیمتیازی دەدایە موستەشارو جاشە کان .
٣)    دوبەرەکی نانەوەلەنێوان عەشیرەتوخێڵەکانداکەبوەھۆی دروست کردنی ململانێی خوێناوی و کەوتنەوەی چەندین قوربانی پێک ھەڵپژانی عەشیرەتەکانی شەمێرانی و نەورۆڵی ,ھارونی و عەمەڵەی ,بەبێ ئەوەی کەس ھەست بەرۆڵی ڕژێم بکات .
٤)    دەزگاحزبیەکانی ڕژێم زۆریان بۆخەڵکی سڤیل ھێنابوولەناوشارەکاندا ھەرکەس لەدەوری ڕێخراوەکانی حزبی بەعس بەعس کۆنەبێتەوە ئەواکێشەی بۆدروستدەکەن, بەوھۆیەوە چەندین خێزانیان ڕۆژانە ڕاپێچی ناودەزگاکانی خۆیان دەکرد .
٥)    ڕاگواستنی گوندە کان: بەراگواستنی گوندەکان لەوساڵەدا بەتەنیا لەپارێزگای سلێمانی( ١٣٠) گوندخاپور کران لەوڕێژەیە ژمارە یەکیان سەر بە قەزای ھەڵە بجە بون لەم بارە یەوە ڕۆژی (١٣-٤-١٩٨٦) قایمقامی ھەڵەبجە لەسەرداوای پارێزگاری سلێمانی بەنوسراوی (٣٨٢ )داوای لەبەڕێوە بەرانی سنوری قەزاکە کردوە کەئاماری ئەوگوندانەی بۆبنێرن ناوشوێنی نیشتەجێ بونیان لەوەبەدواشاڵاوی ڕاگواستن گوندەکانی شارەزور وەئەو گوندانەی گرتەوە کەنزیکی ڕێگەی ھەڵە بجە سید سادق بون لەساڵی  ( ١٩٧٨)راگواستنی گوندە کان کەوتە قۆناغێکی مەترسی دارەوە ژمارەیەک گوندی دیکەیان ڕاگواست دانیشتوانە کانیشیان بەسەر شارو شارۆچکە کاندا ئاوارە بون لەو ساڵە دا بەتەواوی ڕەوشی گوند نشینانی باشوری کوردستان شڵەژا بەشێوەیەک ھەمووئەو گوندانەی مابون دەستی وێران کردنیان پێگەشت ھەردوو سەرکردایەتی فیرقەی ھەڵە بجەو شوعبەی دەربەندیخان لەزۆر بابەتدا پرس و ڕاوێژیان بەیەکتری کردوە. ڕاگواستنی گوندەکانی تەوێڵەوبیارەوبەڵخە بۆئۆردوگاکانی نەسرو باریکە لەنێوان عەربەت زەرایەن .
٦)    بەکار ھێنانی خەڵکی بەکرێ گیراوبوو بۆدەرمان خوارد کردنی ھێزی پێشمەرگەو بەرپرسانی ھێزی پێشمەرگەبەبێ جیاوازی لایەنە سیاسیەکان لەو بارەیەوە نوسراوێکی بەڕێوبەریەتی ئەمنی ھەڵەبجە بەردەستە کەلەبەرواری( ٣٠-٦-١٩٨٦) ئاراستەی معاونیەتەکان کراوە ئاماژەی بەچەندحاڵەتێکی لەو شێوەیە کراوە,کەلەچەند ناوچە یەکی جیاجیای کوردستاندا ئەنجام دراوە یەکێک لەوحاڵە تانە بەئامانج گرتنی مەکتەب سیاسی حزبی شوعی بوە بەڵام پێش ئەوەی تاوان بارکارەکەبکات خودی بەکرێ گیراوەکە خۆی ئاگاداری کردون وەکارەکە سەری نەگرتوە .
٧)    ھەڕەشەکردنی عێراق لەکاتی دانیشتن ورێکەوتنەکانی کەلەگەڵ ھێزەکوردیەکان ئەنجامی ئەدا بەوەی ئەگەر ڕێک نەکەون لەگەڵمان ئەوا دوای جەنگ تۆڵە تان لێدەکەینەوە .
کارو چالاکی ئیسلامیە کان :
ئیسلا میە کان لەدوای ساڵی( ١٩٧٨)سەر لەنوێ لەسەر دەستی مەلا سدیق عبدولعزیز دەستی پێ کردبو یەوە کارو چالا کیە کانیشیان بەنھێنی لەگەڕەکی کانی ئاشقان و لەمزگەوتی مەلا ێالحەوە بوو پاشان بەرەو گەڕەکە کانی ترومزگەوتوقوتابخانەو ئوردوگا کانی دەورو بەرکشا بەھۆی تێکەڵ بونی زاناو کەسایەتیە ئاینیەکان بەڕێکخستنەکانی ئیخوان لەھەمانکاتیشداوانەوتنەوەیان لەمزگەوتوقوتابخانەئاینیە کان توانیان کاریگەری گەورە لەسەرخەڵکی ناوچەکەدروست بکەن کارگەیشت بەرادەیەک کەفیرقەی ھەڵەبجەی بەعس لە (٤-٣-١٩٨٦)ژمارە نوسراوی (١٣:٢٧٥ )ئاگاداری سەرجەم فەرمانگە کانی ئەمنی شارەکە ئەکاتەوە کەزانیاریان لەسەرئەو رەوتە ئاینیە بۆبنێرن کەلەشارەکەدا ھەست پێدەکرێنت سەرەتای فەرمانە کە بەوە ھاتوە دیاردەی ئاینی لە شاری ھەڵەبجەداڕیشەیەکی مێژوویی ھەیەلەساڵی( ١٩٦٠-١٩٦٢- ١٩٦٣ ) شێوازێکی سیاسی وەرگرتوە ئەوەبەھۆی دەرکەوتنی ڕێخستنە کانی ئیخوان کاریگەری ڕاستەوخۆی پیاوانی ئاینی لەسەر خەڵکی ناوچەکە .
لەکۆتای ساڵی (١٩٨٦ )بەھۆی گیرانی دوولە ئەندامانی عەرەبی ئیخوان لەشاری بەعقوبە سەرەداوەکانی ڕێخستنەکانی ئیخوان ئاشکرا بون بەو ھۆیەشەوەحکومەتی عیراق لەسەرەتای ساڵی ( ١٩٨٧ )ھەڵمەتی دەستگیرکردنی کادیرانی ئیخوانی لەعیراق دەستپێکرد نزیکەی (٧٥ )کادریان دەستگیرکران لەناوییاندا (حەسەن شەمێرانی,حەسەن پێنجوبَنی,دکتۆرفاتیح, عومەرئیسماعیل ھەبون مەلا ێدیق عبدولعزیزیش فەرمانی لەسێدارەدانی بۆدەرچوو بەناچاری لەھەڵە بجەوە رویان لەئێران کردلەشاری سنەگیرسانەوە .
لەگەڵ ئەوەی ڕژێم گەلێک ڕێگەو شێوازی بەکارھێناوە لەناو بردنی بزافی ڕزگاری خوازی کورد, بەڵام ھیچ یەکێکلەوڕێگایانە بەئەندازەی ڕاگواستنی گوندەکان وبەکارھێنانی گازی کیمیاوی کاریگەری لە سەر ھێزی پێشمەرگەو بزافی ڕزگاری خوازی گەلی کورد دانەناوە .
ئامانجی ئێران لەھێرش کردنە سەر ھەڵە بجە :
عێراق بەھۆی ئەو چەکە نوێیانەی کەبەدەستی دەگەشت ساڵی (١٩٨٤ )بەدواوە  شەڕی بردە قۆناغێکی نوێ وە ڕژێم ھەوڵی لاواز کردنی دەزگا ئابوریە کانی ئێرانی ئەدا , ئەویش بەبەکارھێنانی موشەکی تازە رادەست کراوی سۆڤیەت .
ھێزە ئاسمانیەکانی عیراق لەڕێگەی ئەو ھێرشانەوە زیانی گەورەیان گەیاند بەدامودەزگا نەوتیە کانی ئێران لەدورگەی( خارک )گەیاند ئەم تاکتیکەش وای کرد ھێرش بکاتە سەر وێستگە نەوتیە کانی ئێران لەکەنداو ئێرانیش لەوەڵامی ئەم ھێرشەدا ھیرشی کردە سەر ئەو کەشتیانەی کەلەگەڵ عیراق و ھاو پەیمانان لە کەنداو کاریان ئەکرد ئەم مەترسیەش بویە ھۆی زۆربونی ژمارەی ھێزە دەریایەکانی ڕۆژئاوا لەئاوی کەنداو لەئاکامدا وڵاتانی ڕۆژئاوا لەسەرو ھەمویانەوە (ئەمریکاو بریتانیاو فەرەنسا )کەشتی گەلی سەر بازی بچوکیان ڕەوانەی ناوچەکە کرد بەمەبەستی وەڵام دانەوەی ھەر ھێرشێکی سەربازی ئێران بۆسەر کەشتیگەلە نەوت ھەڵگرەکان .
شان بەشانی لێدانی دامەزراوە ئابوریە کانی یەکتری لەشوباتی( ١٩٨٤ )عیراق دەستی کرد بەلێدان لە شارەکانی ئێران بەوەش شەڕی یەکەمی شارە کان وروژا چونکە ئێرانیە کان خێرا وەڵامیان ئەدایەوە شەڕی دووەمی شارەکان لە ساڵی (١٩٨٥ )ڕویدا لەدیدی سەددام کارەکە خەریک بوو سەری ئەگرت چونکە ئەم ھێرشە موشەکیانی عیراق بۆسەر تاران بونە ھۆی خونێشاندان.ئێران لەتۆڵەی ئەمەدا ھێرشە بەرفراوانەکەی ( کەربەلای -٥ )بۆسەر شاری بەسڕە دەست پێکرد لەکانونی دوەمی ساڵی( ١٩٨٧ )دوا ھێرشی( شەپۆلی مرۆی )بۆسەر عیراق ئەنجام دا .
عیراق لەوەڵامی ئەو ھێرشانەدا بەبۆردومانی فرۆکەو موشەک شارەکانی ئێرانی بۆمباران ئەکرد ئەوەبویە ھۆی کوشتنی سەدان خەڵکی سڤیل لەشارەگەورەکانی ئێران .
ئێران بۆکەم کردنەوەی فشارە نێودەوڵەتی و عەرەبیە کان لەباشوری عیراق وەکاردانەوەی توندی عیراق لەحاڵەتی زیان گەیاندن بەئامانجە ستراتیژیەکانی , خۆبەدورگرتن لەزەرەروزیانی زۆر چونکە لەو ماوەیەدا لەھەڵبژاردنی پارلەمانی نزیک دەبویەوە کەبڕیار بولەنیساندا ئەنجام بدرێت.  ھێرشێک بۆناو کوردستانی باشور لە عیراق لەگەڵ پلانەکەی یەکی دەگرتەوە نەخشەی ھێرش بۆسەرھەڵەبجە نەخشەی باڵی میان ڕەوی شەڕڕاگری ئێران بووئەوان پێیان وابووکەداڕشتنی پلانی داگیرکردنی شارێکی وەکو ھەڵەبجە بەوشێوەیەی کەوەک گەورەترین ڕوداوی جەنگەکە خۆبنوێنێت دەنگ دانەوەیەکی گەورەی لەسەر ئاستی جیھان ئەبێت , دەشێت ببێتە خاڵی وەرچەرخاندنی جەنگەکەولەوبونبەستە دەربھێنێت پاشان بیانوی پاشەکشەو قەبوڵکردنی ئاگربەستیان بەدەستەوە بدات .
کۆماری ئیسلامی ھەرگیز پێی وانەبووبەگرتنی ھەڵەبجە کلیلی دەرگای کەربەلایان چنگ ئەکەوێت ,تەرازوی ھێزە کان بەلای خۆیاندا لەنگ دەبێت بەو ھێرشەیان بەغداد لەناخەوە دەھەژێنن , بەڵام ئەم بابەتەرێک تاکتیکی خزمەت گوزاری جەنگ بوورونتربیڵێین ھێرشەکەی سەرھەڵەبجەبەلای ئێرانەوە بەشێک بوولەچاوبەستی بەڕێوە چونی جەنگ دورلە بەرە سەرەکیە کانی شەڕ,بەرەوپێکدادانی بچوکتر,چەشنی ھێرش کردنە سەر کەنداو وشارەکانی عیراق بۆبەدەست ھێنانی سودی دیبلۆماسی و سیاسی لەبری خاک زەوت کردن لەراستی دا داگیرکردنی ھەڵەبجە نەخشە یەکی کۆنتری ئێران بوو لەدەوروبەری ساڵی (١٩٨٣) ھێزەکانی ئێران بەنھینی لەژێرپەردەی تاریکیدا دزەیان ئەکردە ناو سنوری ھەڵەبجە بەمەبەستی کۆکردنەوەی زانیاری لەوە بەدواوە  چەندین جارسنوری ھەڵەبجە بوبوبەجێگای سەرنجی پلان داڕێژەرانی سوپای ئێران ,بەڵام کۆسپ و تەگەرەکانی بەردەم ئەو ھەڵمەتە لەسەرە تاداڕێگر بون لەئەنجام دانی لەدوا ھێرشی (والفەجر٤ )ەوە کاری لێدانی تونێل لەبەرزایە کانی چیای سورێنەوە دەستی پێکردوبەو شێوەیە ڕێگەی ھاتو چۆ تاسەر سورێن لە دزڵی یەوە تاوەکو مڵە خورد لێدرابەڵام زانیاریەکانی ڕژێم ڕێگربون لەخێرا ئەنجام دانی کارە کە دروست کردنی ڕێگەو ھەنگاوە ئەندازیاریە کان ئەوەش وای کرد ھەلومەرجی ئەنجامدانی کارەکە فەراھەم نەبێت .
سەرباری ئەوەش سەرانی کۆماری ئیسلامی ناوبەناوڕایاندەگەیاند بەنیازی ئەنجام دانی چالاکیەکی گەورەن لەسنوری ناوچەی ھەڵەبجەوشارەزوردژی ڕژێمی بەعس دواتر ئێرانیەکان بەفەرمی لەلایەن قەرارگای ڕەمەزانەوە لایەنە ئۆپۆزیسیۆنە عیراقیە کانیان بۆکۆبونەوەیەک بانگھێشت کرد بۆشاری کرماشان نوێنەری لایەنە کانیش بریتی بون لە .
نەوشیروان موستە فا ,فەرەیدون عبدولقادر ,شەوکەتی حاجی موشیر لە (ی ن ک)
مەسعود بەرزانی مولازم بابەکر زێباری لە (پ د ک)
ڕەسوڵ مامەند , ,محمەدی حاجی مەحمود , شێروان شێروەندی خاڵە حاجی ,کەمال شاکر لە (ح س ک )
مەلا عوسمان عبدولعزیز ,مەلا عەلی عبدولعزیز ,شێخ محمد بەرزنجی ,مەلامەحمودی ئازادی ,مەلا عەلی بیارە ,عەبدولرحمان نەورەسی لە (بزوتنەوەی ئیسلامی )
شێخ محمد خالید لە( حیزبوڵای شۆڕگێڕی ئیسلامی )
ئەدھەم بارزانی لەحیزبوڵا
محمد باقرالحکیم ,عبدولعزیزحکیم ,شیخعەلی مەولاناو ھادی عامری لەئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عیراق نوێنەرانی ئێران لەوکۆبونەوەیە(علی شەمخانی ,محمد باقر زولقەدر , دەھقانی ,محمد موقەدەمی , تارانی , شھلای , موحسنی ڕەزای )چەند کەسێکی دیکەی سوپای پاسداران ڕاسپێردرا بون بۆگفتوگۆ کان لەو کۆبونەوەیەدابەئاشکرا ئێرانیەکان بەوەفدەکەی لایەنە ئۆپۆزیسیۆنە کانیان گوتبوو کەئەوان لەباشور فشاری زۆریان لەسەرەلەپێناوسوک کردنی ئەوفشارانەبەتەمای کردنەوەیبەرەیەکی نوێی شەڕن لەناوچەی ھەڵەبجەو شارەزور,دوای ئەوەی لایەنە کان ئامادەی خۆیان دەربڕی بوو بۆھاوکاری ئێران ,ئێرانیە کان داوایانلێکردبون ھەریەکەونوێنەری خۆی بنێرێت بۆدروستکردنی لیژنەیەکی ھەم ئاھەنگی تیبەت بەوکارە وە پێشنیاریانکردلەلایەن سوپای پاسدارانەوەمەشقی سەربازیبەھێزەچەکدارەکانی ئەو لایەنانە بکرێت .
١)داگیر کردنی ھەڵەبجە ئامانجی سەرەکی بوو
٢)بەریگایەک بۆپێشڕەوی بەئاراستەی سلێمانی دانرا
٣)نەھێشتنی گرفت وبەربەستە سەرەکیە کان لە بەردەم ھێرشی سەر ھەڵە بجەدا
٤)نەبونی ھێزو سوپایەکی ئەو تۆ کەبتوانێت بەرگری لەناو چەکە بکات لەلایەن عیراقەوە چونکە زۆربەی ھێزەکەی عیراق رەوانەی سەردۆڵی جافەتی کرابوو (ھەروەک ئەم بابەتە ڕۆڵی بینی لەبەردەم سەرکەوتنەکانی سوپای ئێران لەناوچەکە ) ھەر بۆیە لە سیناریۆی ئیرانیە کاندا ھەڵە بجە کاندیدێکی باش بوو گرتنیشی دەبویە بەرگریەکی سروشتی دژبە ھەر ھێرشێکی پێچەوانەی عیراق .
ئێران بەدوای کەم کردنەوەی مەترسی ھێرشی پێچەوانەی عیراق لە باشور دەگەڕا , بۆبەرفراوان کردنی مەیدانی جەنگ لەھەموی گرنگترھێزە ھاو پەیمانە کوردیە کانی ئیران زۆر پەرۆش بون بۆگرتنی ھەڵەبجە دواجار ھەڵە بجەییە کان خۆشیان کە قوربانی راپەڕینەکەی ساڵی پێشوی ڕژێم بون شاھدی ھەمووستەمەکانی بەعس بون زۆر پەرۆشی ئەو کارە بون .
سەرباری ئامانجە سیاسیەکە ئێران چەند ئامانجێکی دیکەی سەربازی لەم ھێرشەدا لەبەر چاو گرتبوو :
١.    فەراھەم کردنی سەرەتا کانی دەست بەسەرا گرتنی بەنداوی دەربەندی خان گەورەترین بایەخی ستراتیژی ھەڵە بجە لەوەدا بوو ,کەنزیکەی( ٧ )میل لەدەریاچەی بەنداوی دەربەنی خانەوە دورە ئەمەش بەھۆی ئەوەی دەر بەندیخان کۆنترۆڵی بەشێکی گرنگی ئاوی بەغدای پایتەختی دەکرد
٢.    گرتنی ڕێگەی سلێمانی بەغداد داگیرکردنی شارۆچکە کانی :ھەڵەبجە خورماڵ سیروان دوجەیلە تەوێڵە بیارە
٣.    بڕینی ڕێگەی سەرەکی شاری سلێمانی
٤.    لێدان لەبنکەو بارەگاکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی کە (ی ن ک )بەئاشکرا دژی ئەمەبوو لەھێرشەکانی سەر پێنجوێن و حاجی ئۆمەرانیشدا
بەم شێوەیە ھێرشی سەرھەڵە بجە لەلایەن ئێرانەوە ئەنجامی کەڵەکە بونی کۆمەڵێک بەرژەوەندی سیاسی و سەربازی ئەو وڵاتە ھاتە ئاراوە ,سەرباری ئەوەش پلانەکە نەخرایە بواری جێ بەجێ کردنەوە ھەتا ئەو کاتەی کەئێرانیە کان لەبەرەی باشوردا دەستیان لەھەموشتێک بڕاو کەوتنە خولێکی دیکەی جەنگی شارەکان لەگەڵ عیراق جەنگێک عیراقیەکان تیایدا باڵا دەست بون زۆریان بۆئێرانیە کان ھێناوە ئێرانیش لەپێناو بەرژەوەندی خۆی و بەسود وەرگرتن لەتوانای حزبی لایەنە کوردستانیە کان ھاوپەیمانی وەک پەرچە کردارێک لەبەرانبەر ھێرشەکەی عیراق دا ھێرشی سەر ھەڵە بجە ئەنجام ئەدات
ئامانجی ی ن ک و لایەنە کوردستانیە کانی تر لەھێرش بۆسەر ھەڵە بجە :
لەئەنجامی ڕوداوەکانی وەک ھاوکاری کردنی حزبی دیموکرات ,لەلایەن (ی ن ک )ساڵی (١٩٨٢ ),ھیرشی ئێران بۆسەر بارەگانی  (ینک)وە ینک ڕێخراوێکی چەپی مارکسی بوو ئێرانیش وڵاتێکی ئیسلامی مەزھەبی پەیوەندیە کانی  ینک لەگەڵ دۆست و دوژمنە کانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەدرێژای ئەوچەند ساڵە پەیوەندیە کانیان لە ھەڵکشان و داکشاندا بوو وەلەسەرو بەندی دانوستانە کانی ینک لەگەڵ ڕژێم کار بەدەستانی حکومەتی عیراق ھەڕەشەی ئەوەیان کردبو ئەگەر لەگەڵیان ڕێک نەکەون ھاوکاری ئێران بکەن لەدژی عیراق ئەوا لەدوای کۆتاھاتنی جەنگ تۆڵەی خۆیان لە کورد دەکەنەوە ,لەدوای شکستی گفتو گۆکانیش ھەڵگیرسانەوەی شەڕئیتربۆ (ینک )قورس بوو کەبتوانێت لەیەک کاتدا شەڕی ئێران عێراق (*بەرەی جوت)کەپێک ھاتبون  (پدک ,حسک ,حشع )بکات بەکردەوەش گەیشتبونە ئەو قەنا عەتەی تالەگەڵ ئێران ڕێک نەکەون ناتوانن شەڕی براکوژی بوەستێنن لەگەڵ بەرەی جوت چونکە ینک چەند جار ھەوڵی ئاشت بونەوەی دا لەگەڵ بەرەی جوت کەپێک ھاتبون لە (پدک ,حسک ,حشع )بەڵام بێ ئەنجام بوو .
ساڵی( ١٩٨٦) جەنگی نێوان عیراق ئێران لە لوتکەی توندو تیژیدا بوو ,ڕژێمی عیراق گرنتی لە وڵاتانی ڕۆژئاوا وەرگرتبوو ,ڕێگەنەدەن بڕوخێت ئێران بەسەریدا زاڵ بێت ,ئەوەش پاڵی بەئێرانەوە نا چاو بەپەیوەندیە کانیاندا لە لایەنە ئۆپۆزیسیۆنە عیراقیە کاندا بخشێنن بەباش کردنی پەیوەندیە کانیان بۆڕوبەڕوبونەوەی ڕژێمی عیراق لێرەوە ئیتر ئێران و ینک زۆر پێویستیان بەھاوکاری و پشتیوانی یەکتر بوو وەئەنجام دانی ڕێکەوتنێکی دوولایەنە ئێرانیە کان لەڕێگەی (محمدی حاجی مەحمود)ەوەلە ینک نزیک بونەوە دوای چەندین سەردان و گەشتی نافەرمی لێپرسراوانی ئێران بۆلای ینک بەمەبەستی ڕێکەوتن ئێران شاندێکی چەند کەسیان ناردە کوردستان بۆئەوەی گەشتێک بەناوچە کانی ژێر دەستی ینک دا بکەن ھەتا دڵنیا بن لەو گومانانەی کەلەسەر ینک ھەیان بوو سەبارەت بەوەی کە ینک ھێزێکی کافرن دژی نوێژو ئاینی ئیسلامە ھەروەھا لێکۆڵینەوە کردن لەھێزو توانای ینک ئەو ناوچانە کەدەکەونە ژێر دەستی دواتر شاندەکە بەرَیگەی قەرەداغ و شارەزورو ھاوارو شێخان گەڕانەوە سنوری ئێران راپۆرتی خۆیان دایە لێپرسراوی وڵاتە کەیان سەر ئەنجام
١.    ھەردولا ڕێکەوتن لەسەر ئەوەی کە قورسای تەواو بخەنە سەر شەڕکردن لەدژی عیراق تاروخاندنی پاشان ھێنانە سەر کاری حکومەتێک کە گەلی عیراق دەیەوێت .
٢.    پشتیوانی ئێران لە خەباتی گەلی کورد لەپێناو بەدی ھاتنی ئامانجە رەواکانی بەپشتیوانی ینک لە چەک و ئازوخەو دەرمان وە چارەسەری بریندارە کانیان لەنەخۆش خانە کانی ئێران .
٣.    دیاری کردنی نوێنەری ھەردولا شوێنی کار کردنیان لە ئێران و کوردستان .
٤.    ئێران ڕێگە بە ئەندام و لایەنگرانی ینک بدات لەخاکی ئێرانەوە بێ کێشە ھاتوچۆی دەرەوە بکەن .
٥.    بڵاو کردنەوەی ھەواڵە کانی کوردستانلە دەزگای راگەیاندنی ئیرانەوە ڕێگەدان بەرۆژنامە نوسانی بیانی تالە وێ وەسەردانی کوردستان بکەن .
٦.    ھەرلایەک ڕوبەڕوی ھەڕەشەو فشار ی سەربازی توند بویەوە لایەکەی دیکە بەرەی دوھەم بکاتەوە بۆسوک کردنی فشارە کان .
٧.    ھەردولا بەڵێنیاندا ھەڵس وکەوتی تاک ایەنە لەگەڵ بەغداد ئەنجام نەدەن لەشەڕو ئاشتیدا ھاو پەیمانی یەکتری بن بەبێ یەکتر ڕێکەوتن ئەنجام نەدەن .
٨.    ئێران و ینک دژی ئەو لایەنە بن کەھەوڵی پارچەبونی عیراق ئەدات مەبەستیان لەتورکیا بوو .
٩.    سەبارەت بە ھێزە نەیارە کانی کۆماری ئیسلامی ینک رازی نەبو کە حکومەتی ئێران لێیان بدات بۆیە ئێران وازی لێھێنان .
١٠.    ئاشت کردنەوەی لایەنە کانی بەرەی جوت وە ینک و دواتر کۆبونەوەو رێکەوتنیان لەگەڵ پارتی ەدەر کردنی بڕیار نامەیەک بەرواری (٧-١١-١٩٨٦)ھەردولا پەیوەندیان لەگەڵ ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عیراق دامەزراند .
ھەڵسەنگاندنێک بۆڕێکەوتنی نێوان دەوڵەتی ئێران وینک:
ھیچ ڕێکەوتنێک لەنێوان دوو ھێزی نابەرانبەردا ,لەنێوان دەوڵەتێکی گەورەی وەک ئێران و ڕێخراوێکی سیاسی گەمارۆدراوی وەک ینک ھاوسەنگ و بەرانبەر نابێت ,چونکە کەڵک وەرگری یەکەم لە قازانجە کانی ئەو ڕێکەوتنە ھەمیشە ھەر لایەنە بەھێزە کەیە وەدەبێت زەرەر مەندی یەکەم ھەرلایەنە لاوازە کەبێت ,ھەرکات پارتە کوردستانیە کان ویستویانە پەیوەندی لەگەڵ داگیر کەراندا دروست بکەن چوار چێوەو سنوریان بۆ پەیوەندیە کانی خۆیان دیاری نەکردوە سیاسەتی داگیر کەرانیان لەسەر میلەتی خۆیان جێ بەجێ کردوە .
ھەر ئەو نابەرابەری و ناھاو سەنگیە بوو وای کرد چەند جارێک ئێرانیە کان لەنیوەی ڕێگادا ینک لەبەرانبەر ھێزە کانی ڕژێم دا بەتەنیا بەجێ بھێڵن .
لەم بارەیەوە (د.جمال نەبەز ) دەڵێت:"بارودۆخی ئەو ڕۆژانەی میلەتی کوردو پارتە سیاسیە کوردستانیە کان لەو کەسە دەچوو ,کەلە ھەموو لایەکەوە مەرگ دەوری دابێت ,بەدوای بچوکترین دەرفەتە دا بگەڕێت بۆئەوەی خۆی لێوە ڕزگار بکات بەوەش زۆر کاتێک خۆی بینیوەتەوە کەوتوەتە بەردەم تەوری دوژمنە کانی "
پێویستە بڵێین ھەرلایەنێکی کوردی عیراقی  پێش ینک ڕێکەوتنی لەگەڵ ئێران ئەنجام بدایە دەبو بڕگەی (شەڕی ھاوبەشی )قبوڵ بکردایە وەک مەرجێکی سەرەکی ڕێکەوتنەکە ,پێش تر لایەنە کوردیە کانی وەک (پ د ک و ح س ک لەکوردستان ) ئەنجومەنی باڵای شۆڕشی ئیسلامی لەعیراق ئەم ڕێچکە یەیان شکاندبوو ,شەڕی ھاو بەشیان کردبوبەدیفاکتۆ یەک ,ئەوش شتێکی ئاسای بوو بۆئەو حیزبو لایەنانە ,چونکە بنکەو بارەگاکانیان و ماڵی زۆرێک لە بەر پرسە کانیان لەناو خاکی ئێراندا بوو . بەوشێوەیە ینک ناچار بوو ,واژۆی چالاکی ھاوبەش لەگەڵ ئێرانیە کاندا بکات .چونکە ئێرانیە کان ھیچ ڕێکەوتنێکیان لەگەڵ ینک بەبێ چەسپاندنی ئەو مەرجە قبوڵ نەدەکرد .
ئەو ھەڵوێستەی ئێران شتێکی تازە نەبوو ھەرلەسەرەتای ھەڵگیرساندنی جەنگە کەوە ھەوڵی ئەوەی دەدا کە کوردستان بکاتە بازاڕێکی گەرم بەپەرە پێدانی سیاسی و چەک داری , دەوڵەتی ئێران ویستویەتی بەکەمترین ھاو کاری بۆپارتو ڕێخراوە کانی باشوری کوردستان ,زۆرترین سود وە قازانج بەدەست بھێنێت بزواندن و بەکار ھێنانی کورد کارێکی ھێندە گران نەبوو بەدرێژای مێژوو ھێزە سەرە کیە کانی ناوچەکە توانیویانە کورد بۆبەدەست ھێنانی دەسکەوتە کانی خۆیان بەکار بھێنن ,ھەرلەبەر ئەوەشە ناوی مۆری داشی شەترەنجی لەڕۆژ ھەڵاتی ناوەڕاست نراوە .
دەر ئەنجامی ڕێکەوتنەکەی نێوان ینک وکۆماری ئیسلامی ئێران لێدان بوولەبیرە نەوتەکانی کەرکوک لەبەرواری ( ١٠-١٠-١٩٨٦) ڕژێم ترسی ئەوەی ھەبوو ئێران بەھاوکاری ھێزەکوردیە کان تۆپخانە کانی بھێنێتە پێشەوەو ھەڕەشە لەسەر سەرجەم کێڵگە نەوتیەکانی عێراق دروست بکات و زیان بەئابوری عیراق بگەیەنێت بۆیەھەڕەشەی ئەوەی کردبوو کە ھێزی پێشمەرگەو سوپای پاسداران لەھەرشوێنێک بن ئەوا دوودڵنابن لەکیمیا باران کردنی ئەو جێگەیە لەدوای ڕێکەوتنی ئێران ینک ھێزە کانی ئێران ڕێگەیان پێدرا بەئاسانی بێنە ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی ینک ئەمەش ترسی خستە ناو دەوڵەتی عیراقەوە ,ھێرش و پەلامارە کانیان بۆسەر خاکی کوردستان لەوێنەی ئەنفال کیمیا بارانی کوردستان دەرھاویشتەی ئەو ھاوکاریانەی نێوان ھێزە کوردیە کان و دەوڵەتی ئێران بوو بەگواستنەوەی شەڕبۆکوردستان کوردو بزوتنەوەی ڕزگاری خوازی کورد زیانێکی گەورەیان پێگەیشت لەڕوی مرۆی و جوگرافی و سیاسیەوە چونکە ئەو وەڵام دانەوانەی ڕژێم بونە ھۆی وێران بونی ھەزاران گوندو دەیان شارو شارۆچکەی کوردستان وە شەھید بون و بێسەرو شوێن کردنی ھەزاران ھاونیشتمانی وھاووڵاتی سڤیل وێرانە بونی شوێنی حەوانەوەی پێشمەرگەو ناوچە ئازاد کراوە کان وەھەندێک ناوچەی سنوری وەئەو ناوچانە بونە بەرەی شەڕلەژێر دەستی ھێزی پێشمەرگەدا نەمان .
ھێزی چەپ و ڕاست و بلۆکی ڕۆژھەڵات و ڕۆژئاوا پشتیوانیان لە ڕژێمی عیراق دەکردلەدژی ئێران ھێزە سیاسیە کانی کوردیش پشتیوانیان لە ئێران دەکرد دژ بە عیراق ئەم ھاوکێشەیە بەجۆرێک بوو دەبو کورد حیسابی بۆ ھۆکاری دەرە کی کردباو بەپێی بەرژەوەندی خۆی ڕوداوەکانی شرۆڤە بکردبایە .
ئێران لەڕێگەی میدیا کانی خۆیەوە چالاکی و ھێرشە کانی بڵاو دەکردەوە بەڵام بە سودی خۆی نەوەک سودی ھاو پەیمانەکانی کە ھێزە کوردیە کان بون لەو ڕۆژگارە دا پەیوەندیە کانی ئێران و ینک گەیشتبوبەو رادەیەی کە ینک سزای لێپرسراوەکانی خۆی دەدات کەیەکێتی گلەییەکانی ئێران بە پێچەوانەوە ھیچ ئێرانیە کان ئەوەیان نەدە کردکەینک دەیویست بەڵکو ئەوەیان ئەکرد کەلە بەرژەوەندی خۆیان بوو زۆر جاریش ئێرانیە کان ئەرکی خۆیان بەجێ نەدەھێنا لەکاتی چالاکیە کاندا ینک یان توشی شەڕەکە دەکرد وە ئەو کاتانەش ھاو کار بون چالاکیە کەیان بەھی خۆیان دەزانی و بۆخۆیان شرۆڤەو لێکدانەوەیان بۆدەکرد رەنگە باشترین نمونە لێدانی بیرە نەوتەکانی کەرکوک بێت کەئەم چالاکیە یان ناونا( فەتحی یەک )ئێرانیە کان مەبەستیان بو حکومەتی عیراق لە ھێزە کوردیە کان توڕەو نیگەران بکەن بۆیە زۆر جار ی ن ک یان لەمەیدانی شەڕەکان جێ دەھێشت لەداستانی ڕزگاریدا کە شەوی ١٣-١٤-١٩٧٨ ئەنجام درا ینک سەرجەم ناوچەکانی خۆی پاک کردەوە لە جەیشی عیراقی بەڵام ئێران پاشە کشە یان کرد دواتر دەیان گوت جەنگ فێڵە ,عیراق لە تۆڵەی ئەو داستانە دا بەرواری ١٥-١٦ -٤-١٩٧٨ ھیرشی کیمیای کردە سەر ئەو ناوچانەو ژمارەیەکی زۆر خەڵک بونە قوربانی لەزستانی ١٩٧٨ بریار بو ینک ئێرا ھێرش بکەنە سەر دوکان بەڵام ئێران ئەوەشی نەکرد.(عەلی,٢٠١٨,ل٧٨)
ھەڵوێستی ئەمریکا بەرانبەر بە کیمیا باران کردنی ھەڵە بجە :
بەپێی بەڵگە یەک کەئەمریکا بەرانبەر بەجەنگی عێراق ئێران دەری کردوە کەلەئەرشیفی ئاسایشی نەتەوەی زانکۆی جۆرج واشنتن دەست کەوتوە بەناوی پەخش نامەی ئاسایشی نەتەوەی حکومەتی ئەمەریکی ئاگاداری ئەوە بوە کە عیراق چەکی کیمیاوی لەدژی پێشمەرگەو سوپای ئێران بەکار دەھێنێت ئەمەش دەقی بەڵگە کەیە بەزمانی کوردی .
من ناوەندی بڕیاری وڵاتە کەمم تاو توێ و پەسەند کرد کەدەبێت ڕاوێژی سەربازی و سیاسیمان لەگەڵ ھاوپەیمانە سەرەکیە کانی وڵاتانی عەرەبی ناوچەی کەنداوی فارسدا ئەنجام بدەین, پێویستە ڕاوێژ کردنە سیاسیە کانمان ھاو تەریب بێت لەگەڵ ڕاوێژە سەربازیە کانی ھاوپەیمانانمان لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکەدا ئەوانەی حەز بەھاریکاریمان دەکەن ئەم ھاریکاریانە لەمەیدانی داڕشتنی بەرنامەیەکی پێویستدایە لە پێناوبەرگری یاخود ڕێگە گرتن لەپەلامارو دەست وەردان لەکشتیە ناجەنگیە کان ,یاخود ئامرازە گرنگە کانی بەرھەم ھێنانی نەوت ئامێرەکانی ھەڵگرتن و گواستنەوە بەرەو کەنداوی فارس پێویستە ئێمە لەدانیشتنە کانماندا بایەخی سەرەکی بدەین بە دەرفەتی دەست ڕا گەیشتن لەپێناو بەکار ھێنانی ھێزی سەربازی کەپێویستمان پێ یەتی لەپێناو پارێز گاری کردن لەدامەزراوە گرنگە کانی نەوت .وەلایەنە گرنگە کانی ھەناردەی نەوتدا لەھەمبەر ھێرشی ئاسمانی یاخود رەفتاری تێک دەرانە دوای دانوستانە کانی کۆمەڵێک پێشنیاری تایبەت سەبارەت بەبەرنامەی ویلایەتە یەکگرتوە کان بۆبەکار ھێنانی ھێزی سەربازی بخاتە بەردەمم .
وێرای ئەمە واشنتن بەباشی ئاگادار بوو سەدام چەکی کیمیاوی ھەیە دژ بەھێزە کوردیە کان و ھێزە ئێرانیە کانیش بەکاری دەھێنێت کەبەشێوە شەپۆلی مرۆی بۆبەرەکانی جەنگ دەنێردران وە ئەو چەکانەش لەلایەن خۆر ئاواوە بۆی دابین دەکرا  لە (١٧ )تشرینی دووھەمی ساڵی ١٩٩٢ کۆمیتەی بانک داری نیشتە جێ کردن بۆکاروباری شارەوانی( سەنا)دەستی بەکۆبونەوەی لێپێچینەوەکرد وڕای گەیاند ویلایەتە یەکگرتوە کانی ئەمەریکا کۆمەڵێک ئامێری کیمیاوی و بایلۆجی ناوەکی و سیستمی موشەکی بۆعیراق ناردوە لە پیشە سازی سەربازی پەیوەست بەبەرنامەی کیمیا وی بایلۆجیە ناوەکیە کانی عیراق بەکار ھێنراون .د.مایکڵ جەی ھینی ,٢٠١٢,ل٧٨
ئەنجام دانی تاوانی جینۆساید کردنی خەڵکی ھەڵە بجە مەودایەکی لەوە گەورە تری ھەیە کەتاوانێکی ڕژێمی سەددامبێت بەرانبەر بەکوردو بەرانبەر بەو ھاو پەیمانیەی حزبە کوردیە کان لەگەڵ ئێران پێکیان ھێنابوو ,بەرنامەی داگیرکردنی ھەڵەبجە لەوە گەورە ترە کەتەنھا سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران و ھێزی (پ م) نەخشەی بۆدابڕێژن ئایندەش گومان و ھەڵسەنگاندن لەڕاستی نزیک ئەکاتەوە .
ھەڵوێستی کورد لەو سەردەمەدا بۆجینۆساید کردنی ھەڵە بجە .
ھەڵویستی گەلی کورد لەوکاتەدا بۆمەسئەلەی جینۆساید کردنی ھەڵەبجەلەگەڵ تَیڕوانینی ھێزە سیاسیە کانداجیاوازیەکی نەبووھێزە سیاسیەکان بەوپەندە کوردیە بیریاندەکردەوە (دوژمنی دوژمنەکەم دۆستمە)
٤-٢ ناوچە بۆردومان کراوەکانی شاری ھەڵەبجە :
لە دوای ھێرشە کانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەھاوکاری بەرەی کوردستانی ھێزە کانی پێشمەرگە بۆسەر ھەڵەبجە لەڕۆژانی (١٤-٣ )بەدواوە ڕژێم لەچەندین قۆڵەوە ھێرشی کردە سەر ھەڵەبجە, سەرەتا بەبۆمبی ئاسای دەستیپێکرد بۆناوشار,بۆئەوەی خەڵک لەژێرزەمینەکان کۆببنەوە کاژمێر( ١١:٣٠) لەڕۆژی (١٦-٣-١٩٨٨ )دەستی بەبۆمبارانی کیمیایی کردلەڕێگەی فڕۆکەوە ئەکرێت ھەمووجۆرە گازە کانی بەکار ھێنابێت وەک (خەردەل,فۆس جین,سارین ,تابون سیانید ,ڤی ئێکس).
ڕژێم زۆرزیرەکانەوبەپلان ئەم بۆردومانەی ئەنجامدا. سەرەتا لەڕێگەی فرۆکەوە کۆمەڵێک بەیاننامەی خستەخوارەوە کەخەڵک پێی وابووئەمەجۆرێکەلەئاگادارکردنەوە, بەڵام ڕژێم بەباراندنی ئەو بەیان نامانە ئاراستەی بای تاقی دەکردەوە , وەدەی ویست ئاراستەی با و خێرای با بزانێت .
ڕژێم پێش گازبارانەکەلەڕێگەی بۆردومانەوە وەپەنجەرەودەرگای ماڵانی لەناوبرد دەیویست ھەموو دانیشتوانی شاربچنە ژێرزەمینەکان بۆئەوەی گازکە بگاتەھەمووشوێنێک,وەژێرزەمینەکانیش بکاتە ژوری گازوھەموودانیشتوانلەناوبەرێت بۆیەبەشێوەیەکی بازنەی کەوتەبۆردومانی شار سەرەتاناوشار (گەڕەکە کانی پیر محمد , بەنزین خانە ,کانی قوڵکە ,گەڕەکی پاشاو ,گەڕەکی سەراو , گەڕە کی شەھیدان) پاشان (گەڕەکی جولەکان و مۆردانەشی گرتەوە ) پاشان ڕێگە سەرە کیەکان عەنەب,بیاوێڵە ,خەرپانی ,جەلیلە ,عەبابەیلێ , شنروێ , سازان, باڵانبۆ , ناو چەی نەورۆڵی گوڵان ,ڕێگەی ھاوار , بیارە , ئەحمەد ئاوا , چەمی زەڵم  و دواتر چواردەوری شارو دواتریش تاسنورەکانی ناوئێران .( د.ناجح گوڵپی , ٢٠١٧ل٧٠ )
بارو دۆخی قوربانیە کان پاش ئەنجام دانی تاوانی جینۆساید کردنەکە:
لەدوای ڕودانی تاوانەکەوە کۆمەڵێکی زۆر لە خەڵکی ھەڵەبجە ڕویان لەسنورە کانی ئێران کرد, کۆماری ئیسلامی ئێران بەپەلە بنکەی تەندروستی و نەخۆش خانەی گەڕۆکی پێکھێنا بۆچارەسەرکردنی بەرکەوتوەکان و برین دارەکان ڕەوانە کردنی ژمارەیەکی زۆرلەبریندارەکان بۆنەخۆشخانەکانی کرماشان و سنەو تاران ھتد....
وەھەرلەوگواستنەوەوجێگۆڕکێیەدادیسانەوەخەڵکی ھەڵەبجەوڕزگاربوەکانیان بونەوەبەقوربانی, خێزانەکان زۆر بەیان منداڵیان لێ ون بوو کەتائێستەشی لەگەڵدابێت ھەندێکیان شوێن بزرن.وە خێزانە ڕاگوازراوەکان ماڵوموڵکێکی نەختینەی وەک زێڕوخشڵ و پارەو شتومەکی شەخسیان بەھەدەرچوھەر نەبونەوە بەخاوەنی .
پاشان سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی چەکی دژە ئاسمانیان لەسەر سنورە کانی ئێران جێگیر کردبوو بۆئەوەی ھێرشە کان کاردانەوەی  سوپای عیراق زۆر کوشندە نەبێت بۆسەر خاک و خەڵکی وڵاتی خۆیان وەھێزی سوپای پاسداران
لەسەر ئاستی نێو دەوڵەتی یش پرسی تاوانی جینۆسایدی ھەڵە بجە تارادەیەک وەک پرسێکی کارەساتی مرۆی سەیر کراوە نەوەک وەک ئەنجام دانی تاوانی جەنگ ,کەبەپێی یاسا نێو دەوڵە تیە کان بەکار ھێنانی چەکی کۆکوژ قەدەغەیە لە جەنگ دا . گوڵپی , ٢٠١٧ل٦٠ )
٤-٣ ئەو گازانەی بەکار ھێنراونکاریگەری ھەریەکەیان لەسەر بەرکەوتوان :
گازی عەێاب : ئەم گازە دەبێتە ھۆی ئارەق کردنەوە ڕژانی میز ولیک لەھەناسەداندا ,بەتایبەت کاتێک پیس بونی جێگەییمان ھەبێت نیشانەکانی لە شوێنە سەرە تاییە کانی بەر کەوتندا توندن نیشانەسەرە تاییە کانی شلی و لاوازی ماسولکە کان ,
گازی سیانید : سیانید لەڕێگەی پێست ,لیکە کان ,دەزگای پاشەڕۆ,دەزگای ھەناسەدانەوە دەچێتە ناو جەستەوە ئەم گازەزۆر بەشێوەیەکی خێرا پەردەی جەستە ئەبڕێت دەبێتە ھۆی وەستاندنی ھەناسەی خانە کان چونکە بەشێوەیەکی پێویست ئۆکسجین دەگاتە خانە کان بەڵام سەرف نابێت لەجۆرە کوشندەکەیدا مرۆڤ ناتوانێت بەرگە بگرێت پاش یەک خولەک بێھۆش ئەبێت و ئەمرێت نیشانە کانی سەرئێشەو دڵە راوکێ و ئاوسانی پێست و زۆر بونی لیک بێھۆشی و ھەناسەدانی توندو خوێن بەر بون وەستانی کتوپڕی دڵ .
خەردەل : ئەم گازە یەکێکە لە گازە ترسناکە کان کاردە کاتە سەر پێست و سوتاندنی و پەڵە پەڵە بون وەژمارەی ئەم گازە (٢-٦٠-٥٠٥)وەئەم گازە لەلایەن زانای ئەڵمانی جیر ھارد ساڵی ١٩٣٦ دۆزرایەوە  دەبێتە ھۆی شێر پەنجەی خانە کانی لەش وەدووجۆرەخەردەلی گۆگرد و خەردەلی نایترۆجین دەبێتە ھۆی خنکانی مرۆڤ لەڕێگەی پێستەوە ھەڵدەمژرێت دەبێتە ھۆی سوتانی پێست وەکار دەکاتە سەر چاو
تابۆن : یەکێکە لە گازە خنکێنەرە کان کاردەکاتە سەر دەمار مرۆڤ لەماوەی (١-١٠) خولەکدا دەکوژێت ھەناسە تەنگ دەکات وەترسناکیە کەی لەوە دا یە گازی سیانیدی ھایدرۆجینی خنکێنەر دروست دەکات کاریگەری توندی لەسەر چاوی بەرکەوتو ھەیە وەدەبێتە ھۆی تێک چونی عەقڵی مرۆڤ .
زارین : گازێکی زۆر ترسناکە کاریگەری بەجێ دەھێڵێت لەسەر دەمار ئەم گازە لەلایەن زانای ئەڵمانی بیر فیلد دۆزر اەتەوە ساڵی ١٩٣٩وەئەم گازە مامەڵە لە گەڵ کردنیشی زۆر مەترسی دارە چونکە دەبێتە ھۆی داخورانی کەلو پەلی بەکار ھاتوو بەرکەوتو توشی شەلەلی دەماخ دەکات لەماوەی ١ خولەکدا دەبێتە ھۆی مردن بەرکەوتو توشی نەخۆشی کەم عەقڵی ئەکات وەدەبێتە ھۆی سوتاندن وەلەناو بردنی خانە کانی پێست .
زومان :ئەمیش گازێکی ترسناکە کاریگەری لە سەر عەێاب دەکات ئەم گازە لەلایەن ریتشارد کونی ساڵی ١٩٤٢ دۆزرایەوە دەبێتە ھۆی تێکدانی دەمارە کان
Vx: ئەگازەش یەکێکە لەو گازانەی کار لە دەمار ئەکات دەبێتە ھۆی گرژ بونی دەمارە کان وەدەبێتە ھۆی خنکاندن وەمردنی مرۆڤ .
فۆس جین : ئەو گازەش یەکێکە لەوگازە ترسناکانەی کە کار لەسەر سیەکان وەبۆریە کانی ھەناسەدان ئەکات وەدەبێتە ھۆی لەکار خستنیان لەناو بردنیان ئەمەش دەبێتە ھۆی مردنی مرۆڤ وە دەبێت بە چەند بەشەوە لەوانە فۆس جین CG,دووانە فوس جین DPسیانە فوس جین TPکلۆرۆپیکرینPS کلۆر . ئەم گازانە سەر جەمیان لەلایەن نەتەوە یەکگرتوە کانەوە قەدەغە کراون .(فروتن ,٢٠١٠,ل٤٤)
٤-٤کاریگەری چەکی کیمیای لەسەر لایەنە مرۆیەکانی شاری ھەڵە بجە :
بەکار ھێنانی ئەم چەکە لەوکاتە دا بۆتە ھۆی گۆڕینی دیمۆگرافیای شارەکە لەکۆمەڵگەیەکی سڤیلەوە بۆکۆمەڵگەیەکی سەربازی و عەسکەری چونکە ھەرلەدوای کیمیا بارانەکە خەڵکی سڤیلی ھەڵەبجە پاش شەھید بونی زیادلە (٥٠٠٠)کەس وە برینداربونی زیاد لە( ١٠٠٠٠) ھەزارکەس وەڕوخاندن و وێرانکردنی خانوماڵی ھاو نیشتمانیانی ئەوشارە, شارلەلایەن خەڵکی سڤیلەوە چۆڵکرا ئیتر ھەڵەبجە لەو کاتەدا بویە سەربازگەیەکی ئێرانی لەگەڵ ھێزەکوردیەکان کەئەوکات لەچوارچێوەی بەرەی کوردستانیدا یەکیان گرتبوو وەئەم شارە ھیچ بنەمایەکی مەدەنی تیادا نەما جگە لەتەرم و سەرباز نەبێت کەئەوەش سیمای شەڕگەیەکی بەوشارە بەخشی لەو کاتە دا .توێژەر . بڕوانە ھێڵکاری ژمارە(٣)کە لەلایەن حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەڕێوبەرایەتی توێژینەوەو ئامارەوە ئەنجام دراوە ساڵی ٢٠٠٨ وە لە پرۆژەی بەئەرشیف کردنی جینۆسایدی گەلی کورد –زنجیرە ٤ بڵاوکراوەتەوە تیایدائاماژە دراوە بەوەی زۆربەی شەھیدانی کیمیا باران لە سنوری پارێزگای ھەڵەبجەن کەڕێژەی(٥٠,٢٩%)
١.١.٤کارگەری لەسەر لەناو بردن و شەھید کردنی دانیشتوان :
بونی ئەوکاریگەریە لە سەر خەڵکی ھەڵە بجە زۆر بەڕونی دیارە کاتێک کەسێک سەردانی ھەڵەبجە ئەکات ئەو کاریگەریەش دوو جۆرە کاریگەری کتوپڕوەک ئەوەی ئەوکاتەی ئەوچەکە بەرمرۆڤ دەکەوێت دەبێتە ھۆی گیان لەدەستدانوبرینداربونی, کاریگەری دواتری ئەمەش دوای چەند ساڵێک دەردەکەوێـت لەو کەسەدا کەبریندار بوە .بەشێوەی چەند نەخۆشیەکی کوشندە , کاریگەری لە سەر ژینگە بەداخەوزە تائێستە ھیچ لەو بوارەدا نەکراوە .
سەرەڕای تێ پەڕبونی ماوەیەکی زۆربەسەر ئەوجینۆسایدە کۆمەڵ کوژیەدا لەوانەیە ئەم مادانە کاریگەریان لەسەر نەوەکانی داھاتوھەبێت بۆماوەیەکی دورو درێژ ھەر بەھۆی ئەم چەکەوە خەڵکی ھەڵەبجە بەھەزاران شەھیدیان داوە ئەو کۆمەڵ کوژیە لەڕوی مرۆیەوە چەندین گرفتی گەورە گەورەی بەجێ ھێشتوەلەوانە دروستبونی ژمارەیەک خاوەن پێداویستی تایبەت , دروستبونی چەندین بریندار کە تا ئیستەش ئاسەواری ئەو چەکەیان پێوە دیارە , وە دەرکەوتنی نیشانە کانی ئوتیزم شێتی نەزۆکی و شێر پەنجەو دەیان نەخۆشی تر وەنەبونی ھیچ کارگەو ھیچ ناوەندێکی کار کردن لەو شارەدا وە بڵاو بونەوەی پەتای بێکاری و بەتاڵە کەئەمانە ھەموو دەردو نەخۆشی کۆمەڵایەتین لەو شارەدابەتەواوی پەراوێز خراون .بەپێی ئامارێک کەوەزارەتی شەھیدان ئەنفال کراوان بڵاوییان کردوەتەوە ساڵی ٢٠٠٦لەکۆی ٥٤٤ نەخۆش١٧٧ بەھۆی کیمیا بارانەوە نەخۆش کەوتون ھێکاری ژمارە( ٤)
٢.١.٤کاریگەری لەسەر بریندار کردن و ژەھراوی کردنی ھاونیشتمانیان:
ئەم گازە زۆر ترین کاریگەری ھەبوە لە سەردانیشتوانی ئەو شارە بەپێی لێکۆڵینەوە زانستیە کانی(دکتۆر مستە فای قانعی , ودکتۆر عادل کریم ,د کتۆر سید عباسی فروتن , شھرستانی و, دکتۆرە ڤالا فەرید, د.ژان پاسکاڵ زاندەرسن  ) کۆمەڵێک دکتۆری ترکەلێکۆڵینەوەو توێژینەوەیان کردوەلەو بوارەدادەست نیشانی دەیان نەخۆشی ترسناکیان کردوە کە ئەگەری ھەیە لەداھاتودایەخەی خەڵکی ئەوناوچەیەبگرن وەلەئێستەش دادەیان نەخۆشی وەک ( شێر پەنجەو نەزۆکی و ئۆتیزم و شێتی ومنداڵی نابەکام و ھەناسە توندی و ڕە بۆو نەخۆشی چاو پێست  لەدایک بونی کۆرپەلەی مردوو) کەبەردەوام ھەڕەشەن لەسەر زیندوە کانی نیشتە جێی ئەو ناوچەیە,
یەکێکی تر لەو پاشماوانەی کە کاریگەری ژەھراوی بون دروست دەکەن ژێرزەمینە پاک نەکراوە کانن کە بونەتە گۆڕستانی ئەوانەی تیایاندا شەھید بون تەرمە کانیان دەر نەھێنراون
ھۆکارێکی تری ژەھراوی بونی دانیشتوانی ئەو ناوچەیەئەوکەلوپەلانەن کەتائێستاش ئاڵو گۆڕو کڕین و فرۆشتنیان پێوە ئەکرێت لەناو بازاڕی ئەو شارەدا وەک دەرگاو پەنجەرەو شیشی موسەلەح دەیان کەرەستەی تری ئەو ماڵە ڕوخێنراوانە کە ھێشتا بەکار دێن .(چاوپێکەوتن :کاسب کاری ناوبازاری ھەڵە بجە ,٢٥\٢\٢٠١٩) بەپێی ئامارێک وەزارەتی شەھیدان وئەفالکراوانی حکومەتی ھەرێم  بەرێو بەریەتی توێژینەوەو ئامار ساڵی ٢٠٠٨بڵاوی کردوەتەوە زۆرترین شەھیدو قوربانی لەقەزای ھەڵەبجەی سەر بەپارێزگای سلێمانین ھێڵکاری ژمارە( ٥)
٤-١-٣: کاریگەری ئەو چەکە لە سەر ڕاگواستن و بێسەرو شوێن کردنی ھاو نیشتمانیان :
کاتێک ھەڵە بجە بۆردو مان کرا بەچەکی کیمیای لە بەرواری (١٦|٣|١٩٨٨) خەڵکی ئەو شارە کۆمەڵێکی زۆریان لێ شەھید بون کۆمەڵیکی تریشان کەخۆی لەسەرو( ١٠٠٠٠)کەس دەبینیەوە بریندابون وەگواسترانەوە بۆنەخۆشخانە کانی (تاران ,تڵقانی ابوعلی ) وە ئەوانەی بەسەلامەتی دەرچون ئەو شارەیان جێ ھێشت ڕوەوسنورەکانی ئێران شار بەتەواوی چۆڵبوو دەتوانین ئەمە بەخاڵی یەکەمی ڕاگواستنی خەڵکی ئەو شارە دابنێین ئەو ڕاگواستنەش کاریگەری نێگەتیفی دانا لە سەر ھاو نیشتمانیانی ئەوشارە چونکە ھەر ئەوانەی کە بە سەلامەتی دەرچون لەڕوی دەرونیەوە داڕما بون وەکۆمەڵک منداڵ و پیرو پەککەوتەش بێسەرو شوێن بون ھەندێک کەس بونە قوربانی لوغمە دانراوەکانی شەڕی ئێران عیراق  و ھەندێک لەمنداڵان دایکو باوکیان نەمابوو بێسەر پەرشت ملی ڕێیان گرتە بەر دواتر لە خەستەخانەکانی تاراندائەوبریندارانەی لەوێ بون دەگێڕنەوە کە زێڕو کەلوپەلی بەنرخیان پێ بوە ھەموی ون بوە وە منداڵە بێسەر پەرشتە کانیش لەلایەن ھەندێ خەڵکەوە براون بەخێو کراون کەتائێستاش خزم وکەسیان لەدویان دەگەڕێن بەتەمای دۆزینەوەیانن بەپێی توێژینەوەیەک وەزارەتی شەھیدان و ئەنفال کراوان بەرێو بەریەتی توێژینەوەو.ئامار لەپرۆژەی ئەرشیفکردنی جینۆسایدی گەلی کورد –زنجیرەی ٤ بڵاوییان کردوەتەوە ھێڵکاری ژمارە ٦ (چاو پێکەوتن : شاھد حاڵ پارێزەرێک کە ئەو کات پێشمەرگەی حزبی شوعی بوە٢٢\٢\٢٠١٩)
٤-١-٤ کاریگەری لەسەردابەش بونی دیمۆگرافیای شارەکە :
لەکاتی ڕودانی کۆمەڵکوژی وجینۆسایدی ئەو شارەدا , شارلەڕوی دیمۆگرافیەوە گۆڕانی گەورەی بەسەرداھات . چونکە ئەم جینۆسایدو کۆمەڵ کوژیە بویە ھۆی چۆڵ کردنی خەڵکی ئەو شارەو ,دواتر شار بویە سەربازگەیەک یان بەرەیەکی شەڕی نێوان دوو دەوڵەتی زلھێزی داگیر کەر کەیەکێکیان نوێنەری ڕۆژئاواو ھەندێک لەوڵاتانی ڕۆژھەڵاتی ناوین بوونوێنەری ئومەی عەرەبی بوو, ئەوی دیشیان نوێنەری دەوڵەتێکی مەزھەبی بوو سەربە دەوڵەتی ڕوسیا وەڕوسیا پشت گیری بوو دەتوانین بڵێین ھەڵەبجە بویە گۆڕە پانی تاقی کردنەوەی چەکی قەدە غە کراو , بویە شانۆی پێکدادانی دوشارستانیەت کەیەکێکیان ڕۆژئاواو ئەوی دیان شارستانیەتی ساسانی بوو ئەم پێکدادانوڕووبەڕوو بونەوەیە باجەکەی لەلایەن خەڵکی ھەڵەبجە وە دراوە بویە ھۆی دابەشبونێکی پڕتراژیدیای خەڵکی ئەو ناوچە یە . ڕەوکردنی خەڵکەکەوجێھێشتنی ناوچەکەیان کەھەندێکیان ھەرنەگەڕانەوە .
لەڕوی ئابوریەوە ئەم کۆمەڵکوژی و جینۆساید کردنە زیانێکی مادی زۆرو زەوزەندی بەجوتیاران و بازرگانانی ئەوشارە گەیاند ھەر لەوێران بونی کێڵگە کانیانەوە تاوەکو دوکان و بازاڕو شوێنی نیشتەجێ بونیان سوپای ئێران کاتێک دەستی بەسەر ھەڵە بجەدا گرت وەناحیەکانی سیروان خورماڵ و بیارە دەست بەسەرا گرتنی کەلو پەل و چەکی سەربازی ڕاستەو خۆدەستی دایەلەبن ھێنانی شارستانیەتی ئەوناوچەیە . ھەمووفەرمانگەو کەل وپەل و ئامێرە سەربازیەکانی دەست بەسەراگرت گواستنیەوە بۆئێران لەوانە ڕێژەیەکی زۆری کەل وپەلی ھاوونیشتمانیانی بەرکەوت لەخوارەوە ھەندێکیان دەخەینەڕوو .
١.    کارگەی چاک کردنی توتن بەھەمووئامێروچەند عەمبار توتنیشەوە .
٢.    کەلوپەل و ئامێرو ئوتم بێڵی( ١١ )فەرمانگەی خزمەت گوزاری مەدەنی وەک نەخۆشخانە کان بەریدو گواستنەوە کارەبا ئاگر کوژاندنەوە .
٣.    وێستگەی سەرەکی کارەبای قەزای ھەڵە بجە ٥٥ محاویلەی کارەبا کەبۆسیستمی کارەبای ئێ{ان بەکار نایەت زیاتر لە (٥٠ کم )سیمی کارەبا ھەمووستونە کانی کارەبا وتەلەفۆنی دەرەوەی شار کەبە ئاسانی بۆیان دەر ھاتوە .
٤.    ھەمو ئامێرو ئۆتۆمبێلە کانی فەرمانگەی کشتوکاڵ شارەوانی کەھەندێک شۆفڵ وتراکتۆری مەدەنیش بەو ناوەوە بران نەدۆزرانەوە .
٥.    سەدان ئوتمبێڵی ھاونیشتمانیان یان دوکانو کەلوپەل و ئامێرەکانی ناوی بران و نەدۆزرانەوە .
٦.    گەنم و جۆی ئەوساڵەی سنورەکە ھەموو دروێنە کرا گواسترایەوە بۆئێران ھەندێک لەو جوتیارانەی کە بەڵگە نامەیان ھەبووبەمەزەندە گەنم و جۆکەیان بۆگەڕایەوە .
٧.    کتێبخانەی گشتی ھەڵە بجەی شەھید کەنزیکەی( ١٧٦٠٠)پەرتوکی تیابوو .
٨.    کەلوپەلی ٢٥ قوتابخانە بەمێزو تەختە ڕەش و دەفتەرو قەڵەمی قوتابیانیشەوە
٩.    کەلوپەل و ئامێری کارە باو فەرش و ڕاخەری ٢١ مزگەوت
١٠.    ئێران بە خواستی خۆی بەرواری( ١٣ )تەموزی( ١٩٨٨ )لەھەڵە بجە کشایەوە بەچەند ڕۆژ پێش ئاشکرا کردنی وەستانی شەڕلەکاتی کشانەوەدا بەخێرای دەستی دایە تەقاندندنەوەی دام و دەزگا کانی دەوڵەت بەو چەند ڕۆژە تەنھا فریای تەقاندنەوەی (٧٥ )بینای دەوڵەت کەوت کەزۆر بەیان قوتابخانەو نەخۆشخانەو دەزگای خزمەت گوزاری بون .ئێران بەدەر لەیارمەتیە مرۆیە کان دەستی لە بەشێک لەتاڵان کردنی ھەڵە بجەدا ھەبوو ھاوشانی شاڵاوی جینۆساید لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە (تەھاسڵێمان ,٢٠١٥,ل٥٨) بەپێی ئامارێک کە وەزارەتی شەھیدان ئەنفال کراوان بەرێو بەریەتی توێژینەوەو ئامار لەپرۆژەی ئەرشیفی جینۆسایدی گەلی کورد –ژمارە ٤ بڵاوی کردوەتەوە ژمارەی ئەو ئامێ{و کەلو پەلانەی دیاری کردوە کەتیاچون ھێڵکاری ژمارە ٧
٥.٤ : کاریگەری پاشماوەی ئەو چەکانە لەدوای ڕوداوە کەوە لەسەر لایەنی مرۆی لە شارە کە :
کاریگەری ئەم گازە لەسەر دەرباز بوان زۆر فراوان و بەرچاو بوە وەک کاریگەری گەری لەسەر کۆئەندامی زاوزێی مرۆڤ کەم ئەندامی زگ ماک کاریگەری درێژ خایەن لەسەر کۆئەندامی دەمار وسایکۆلۆجیای مرۆڤ بەتایبەت لەسەر ئەو کەسانەی کە لەکاتی پەلامارو بۆمبارانە کەدا تەمەنیان کەم بوە ,توش بونی ژنان بەنەزۆکی و توش بونی منداڵان بەشێر پەنجە  لەدایک بونی کۆرپەلەی مردوو لە ئاستێکی بەرچاودایە  ,ھیچ ڕێبازێکی تەندروستی بەھێز نەدۆزراوەتەوە کە بتوانێت سەرجەم کاریگەریە نەگەتیڤە درێژخایەنەکانی ئەم بۆردومانە لەسەردەرباز بوان سارێژ بکات. .(د.مایکل جەی ھینی ,٢٠١٢,ل٧٨)
٥ پوختەو دەر ئەنجام :
وەک ئاشکرایە ئەم توێژینەوەیە ئامانجی بوو بگات بەو دەر ئەنجامانەی کە پەیوەندیان بەو کۆمەڵ کوژی و جینۆسایدەی خەڵکی ھەڵە بجەوە ھەبوو ,بۆئەم مەبەستەش ھەوڵ درا وەڵامی پرسیارە کانی ئامانجە تایبەتە کانی توێژینەوە کە بدرێتەوە کەپەیوەندیان ھەبوو بە ئامانجە گشتیە کەوە .
بۆئەم مەبەستەش ئەم بەشە ھەڵدەستێت بەدەر خستن و رون کردنەوەی پوختەی گرنگ ترین دەر ئەنجام و دۆزینەوە کانی توێژینەوە کە لەپەیوەندی بەو ئامانجانەی لەسەرەوە ئاماژەمان بۆکردن دواتر توێژەر کۆمەڵێک ڕاسپاردە دەخاتە ڕوو بۆچارەسەر کردنی ئەو کێشەو گرفتانەی ڕو بە ڕوی قوربانیانی ئەو کۆمەڵ کوژی و جینۆسایدە دەبنەوە بەمەبەستی چارەسەرەسەری کێشەی بریندارو بەرکەوتوان و بێسەرو شوێن کراوان و خێزانی شەھیدە کانی ئەو کۆمەڵ کوژیە کەلە ھەڵەبجە دا دروستیان کرد .
٥-١ پوختەی دەست کەوتو دۆزینەوەکانی ئەم توێژینەوەیە :
١)    کارەساتی کیمیا بارانی ھەڵە بجەو جینۆساید کردنی خەڵکی ئەوشارە لەلایەن ڕژێمی بەعسەوەبوە بەپێی ئەو بەڵگە مێژوویانەیکە نوسراون لەوکاتە دا .
٢)    کۆماری ئیسلامی ئێران ھەمیشە پێشمەرگەی بۆبەرژەوەندی خۆی بەکار ھێناوەو زۆر جاریش لە پەیمان نامەو ڕێکەوتنە کاندا ئەو مەرجانەی جێ بەجێ نەکردوە کەلە سەری ڕێک کەوتون .
٣)    گومان دەکرێت ئەم جینۆساید کردنە لەلایەن دەوڵەتە زل ھێزە کانەوە نەخشەی بۆدانرابێت کۆماری ئیسلامی ڕژێمی عیراق تەنھا جێ بەجێ کاربون ,بۆتاقی کردنەوەی ئەو چەکانەی بەرھەمیان ھێناوە یان ساغ کردنەوەی بەرھەمە سەربازیە کانی خۆیان .وە فرۆشتنیان بەو دوو دەوڵە تە
٤)    نەھاتنەدی ئامانجە کانی شۆڕش کەلەو کاتە دا دەیان ویست ھێرشی سەر سەرکردایەتی سوک بکرێت ڕژێم مەشغوڵ بێت بەبەرەیەکی ترەوە
٥)    ھەڵەی سەرکردایەتی شۆڕش وەبەرەی کوردستانی ئەو کات کە چاوەڕوانی ئەکۆمەڵ کوژیەیان نەدەکردلەڕژێمێکی دڕندەی وەک بعس نەبونی ھوشیاری جەنگی و تاکتیکی شەڕ
٦)    نەبونی ھیچ ڕۆشنبیریەکی سەر بازی و ھێزێکی نیزامی مەشق پێکراوی پێشمەرگە کەپڕچەک بێت بەچەکی نوێ و بیرو بۆچونی سەربازی مۆدرێن
٧)    نەبونی دۆستێکی راست گۆی خەڵکی کوردستان لەناو کۆمەڵگەی نێو نەتەوەیدا
٥-٢راسپاردە کان بۆچارەسەری کێشە کان :
١)ھەوڵدان بۆبن بڕکردنی ئەو جۆرە چەکە لەھەموو جیھان
٢)دیراسە کردنی کاریگەری ئەو مادانە لەسەر خەڵکی ھەڵەبجە بۆئەوەی کاتی ڕودانی ئەو جۆرە مەترسیە چۆن بتوانرێت کاریگەریە کانی کەم بکرێنەوە چۆن چارە سەری بەپەلەی زیان لێکەوتوان بکەین .
٣)چۆن بتوانرێت کاریگەری ئەو مادانە لە سەر ژینگەی ئەو ناوچە یە لابدرێت
٤)لێپرسینەوەودادگای کردنی ئەو کەسانەی کە ئەو چە کەیان بەکار ھێناوە یان یارمەتی دەست کەوتنی ئەو جۆرە چەکانە ئەدەن یان ئەوانەی بازرگانیان پێوە ئەکەن
٥) ئەرکی سەرشانی کۆمەڵگەی نێونەتەوەییە کار بکات بۆلێکۆڵینەوە لەسەر ڕوداوەکەو لەھەموو ڕوە سیاسی و قانونی و زانستی و تەندروستیە کانەوە چارەسەری کێشەی دانیشتوانی ئەو ناوچەیە بکات .
٦)لێکۆڵینەوەو دیراسە کردنی زانستی ورد وەک سەرژمێری وردی قوربانیان بریندارە کان ودانانی لیژنەیەکی پسپۆڕ بۆوەرگرتنی سەرژمێری تەواوی شەھیدان  بەدوادا چونی شوێن بزرەکان و دیاری کردنی گۆڕە بەکۆمەڵە کان ھەڵدانەوەی ئەو ژێرزەمینانەی بونەتە گۆڕی بەکۆمەڵ بەشێوەیەکی زانستی وەگەڕان بەدوای ئەو بۆمبانەی لەکاتی بۆمبارانە کەدا نەتەقیون وە ئێستا مەترسین بۆسەر دانیشتوانی ئەو ناوچەیە .
٧)نەھێشتنی مامەڵە کردن بەو کەل وپەلانەی کە لە خانوە وێران کراوە کاندا بەجێماون .لەناو بازاڕەکانی ھەڵە بجەدا مامەڵە یان پێوە دەکرێت وە ک شیش و دەرگاو پەنجەرەو تەلی کارەباو سەرجەم کەرەستە کانی خانوبەرە وێران بوە کان
٨)لێکۆڵینەوە لە ژینگەی ناوچە کە ئایا لەڕوی تەندروستیەوە کاریگەری ماوە لە سەر ناوچە کە یان نا چونکە گەر کاریگەری مابێت دەبێت ڕێنمای تەندروستی دەر بکرێت بۆخۆپاراستنی ھاونیشتمانیان وە فریاکەوتنی ئەو بەرکەوتوانەی کەتائێستە ماون بەرە بەرە لێیان شەھید دەبێت.
٩)دیاری کردنی ئەو کۆمپانیاو کارگانە ی  ئەو وڵاتانە کەدەستیان ھەبوە لەفرۆشتنی ئەو مادانە بەڕژێمی لەناوچوو وەرگرتنی قەرەبوی مادی بۆخەڵکی ھەڵە بجە لەو کۆمپانیاوکارگەو بازرگانانە
١٠)ئاشکرا کردنی ناوی ئەو تاوان بارانەی کە بونەتە ھۆکاری ئەو کارەساتەو دادگای کردنی سەرجەم ئەنجام دەرانی وەکار کردن بۆبەزیندو ھێِشتنەوەی ئەو مەرگە ساتە لەمێژوودا بەدروست کردنی چەندین مۆزە خانە ی پیشکەوتو زانستی .
٥-٣: ئەوکێشەو گرفتانەی بەردەم توێژینەوە کە:
کامەران مستە فا عەبدوڵا بەرێوە بەری شەھیدانی ھەڵە بجە ھۆکاری نەبونی ئامارێکی دروستی گەڕاندەوە بۆ ئەم گرفتانەژمارەی شە ھیدان ساڵانە گۆڕان کاریان بەسەردا دێت, بەھۆی ئەوەی بریندارە کان تائێستەش لێیان شەھید ئەبێت,ھەندێک گۆڕی بەکۆمەڵ ھەن ھێشتا شوێنیان نەزانراوە, کاتێک لە ھەڵکەندنی شوێنێک دەردەکەون بەمەش ژمارەی شەھیدان گۆڕانی بەسەردا دێت بەپێی ئامارێک کە توێژەر لە دەزگای شەھیدان و ئەنفال کراوانی سلێمانی  وەری گرتوە ژمارەی ئەو شەھیدانەی کەلەلای ئەوان موچە وەردەگرن (١,٦٦٤) کەسن  ژمارەیەکی زۆریش  ھەن کەلە ھەولێرو دھۆک و ھەڵە بجە موچە وەردەگرن بەڵام بەھۆی ھەندێک گرفتی تەکنیکی و سیاسی و بارودۆخی کۆمەڵایەتیە وە ژمارەی دروست و راستی شەھیدانی کیمیابارانی ھەڵە بجە نازانرێت تەنھا ئەوەندە ھەیە ژمارەیەکی ڕاگەیەنراو ھەیەکەبە ٥٠٠٠ شەھید خەمڵینراوە  بۆنمونە لەدەروەی ھەڵەبجە لەئێران لەو شاخ و دۆڵەی کە ھاونیشتمانیانی لێدەر بازبون تەرمی شەھیدانی زۆر بەجێ ماون و نەتوانراوە تۆمار بکرێن , ھەندێک کەس ھەن بەواستە کراونەتە شەھید موچە وەردەگرن ,بەنیسبەت برینداران وەبەرکەوتوانەوە ناتوانیت ئامارێکی دروست لە سەر ئەوان وەر بگریت, بەھۆی پەرش و بڵاوییانەوە وەدابەش بونیان بەسەر ھێزە سیاسیە جیاوازە کاندا ئەوەی توێژەر لە دەزگای شەھیدان و ئەنفال کراوانی سلێمانی وەری گرتوە(٣٨٠)کەسن  بەھۆی ئەوەی کە تا ئیستاش لێیان شەھید دەبێت . وە بریندارو بەرکەوتوی تر زیاد دەکات بەھۆی گەرانەوەیان لەدەرەوەی وڵات ,ھەربۆنمونە ٢٥٠ کەس مامەڵەی بەرکەوتو وەبرینداریان بۆکراوە تائێستا نەبراون بۆپشکنین بۆئەوەی یەکلا بکرێنەوە کە ئەمانە بەرکەوتون  بەھۆی نەبونی لیژنەیەکی پزیشکی پسپۆڕەوە , بەنیسبەت ون بوە کانەوە ئێمەو ھەمووئەو خێزانانەی کە منداڵیان ون بوە چاوەڕێین منداڵێکی ھەڵە بجەی دەر بکەوێت وە بدۆزرێتەوە وەک مریەم و ئەوانی تر کە تەمەنیان ٣٠ بۆ٤٠ ساڵە لە ئێستا دا کە ژمارەیەکی سەرەتایمان لە بەردەستە  ١٧٤ کەس دیارنین وەلەلایەن ٧٠ خێزانەوە مامەڵە یان بۆکراوە تائیستە دیارنین بێسەرو شوێنن .نەبونی چاوپێکەوتنی ڕو بەڕو بەھۆی گرفتی ھاتو چۆو دوری توێژەر لە ناوچەی لێکۆڵینەوەکەلەڕوی جوگرافیەوە وەپەیوەندی کردنی توێژەربەھەندێک کەسایەتیەوە کەڕۆڵیان ھەبوە لەو کارە ساتەدا و شاھدی زیندون بەڵام وەڵامیان نەبوو, نەبونی نەخشەیەکی دروستی کارە ساتەکە, بوارنەدانی زانکۆ بۆزیاتر لەسەر نوسینی ئەم توێژینەوەیە وەدیاری کردنی ژمارەی لاپەڕە کانی توێژینەوەکە کەئەمە گرفتی بۆتوێژەر دروست کردوەکەنەتوانێت بەتێرو تەسەلی ئاماژە بەڕوداو لێکەوتە کانی ئەو کارەساتە بدات تەنھا لێکۆڵینەوەیەکی سەرپێی بێت.نەبونی نەخشەیەکی دروستی ناوچە بۆردومان کراوە کان
٤-٤-٢ناوچە بۆردومان کراوەکانی سنوری پارێزگاکە : (گەڕەکە کانی پیر محمد ,بەنزین خانە ,کانی قوڵکە ,گەڕەکی پاشاو ,گەڕەکی سەراو , گەڕە کی شەھیدان) پاشان (گەڕەکی جولەکان و مۆردانەشی گرتەوە ) پاشان ڕێگە سەرە کیە کان عەنەب,بیاوێڵە ,خەرپانی ,جەلیلە ,عەبابەیلێ , شنروێ , سازان, باڵانبۆ , ناو چەی نەورۆڵی گوڵان ,ڕێگەی ھاوار , بیارە , ئەحمەد ئاوا , چەمی زەڵم  و دواتر چواردەوری شارو دواتریش تاسنورەکانی ناوئێران .( د.ناجح گوڵپی , ٢٠١٧ل٧٠ )
سەرچاوە کان
کتێب
١.     نەوشیروان مستەفا امین ,١٩٩٧, پەنجەکان یەکتری ئەشکێنن دیوی ناوەوەی ڕوداوەکانی کوردستان ١٩٧٩-١٩٨٣ ,بەرلین
٢.    شەوکەتی حاجی موشیر ,١٩٩٨,کارەساتی کیمیابارانی ھەڵە بجەو بەھاری١٩٨٨ ,سلێمانی
٣.    نەوشیروان مستە فا امین ,١٩٩٩,خولانەوە لەناو بازنەدا دیوی ناوەوەی ڕوداوەکانی کوردستان ١٩٨٤-١٩٨٨ , بەرلین
٤.    مەحمود قەرەداغی ,٢٠٠٦,لەو دیو سنورەکانی مەرگەوە ,چاپخانەی وەزارەتی ڕۆشنبیری
٥.    مەحمود سەنگاوی, ٢٠٠٧, جاش وجینۆسایدکۆمەڵێک دیکۆمێنت لەسەر ڕۆڵی موستە شارە کان لە ئەنفالدا ,مەکتەبی بیرو ھوشیاری ی ن ک
٦.    بەکر حمەێدیق عارف ,٢٠٠٧,لاپەڕەیەک لەمێژووی ھەڵە بجە ١٧٠٠-١٩٥٨ ,چاپەمەنی گەنج
٧.    لیام اندرسن ,کاریس ستاند فیل,٢٠٠٨,ئایندەی عیراق ,دیکتاتۆری,دیموکراسی ,یان دابەش بون ,چاپخانەی ڕەنج
٨.    د.ھێرش محمد امین ,٢٠٠٨,لە ھەڵە بجەوە بۆنوگرە سەلمان سەدوھەشتا ڕۆژ چاوەڕوانی ,چاپخانەی شڤان سلێمانی
٩.    د.فایق گوڵپی ,٢٠١٠,سیاسەتی نەتەوەپەرستی داگیرکەران وپەرچەکرداری خێڵەکی کورد ,چاپخانەی ڕەنج ,سلێمانی
١٠.    سەید عباسی فروتن ,٢٠١٠,کورتەیەک لەمێژووی چەکی کیمیاوی ھەڵەبجە وەک نمونە ,بەڕێوە بەریەتی یادگاری ھەڵە بجە بەشی ڕاگەیاندن ,چاپخانەی کارۆ
١١.    علی مەحمود محمد ,٢٠١١,دادگاییکردنی فرانس ڤان ئانرات ودەرئەنجامە کانی ,چاپخانەی ڕۆشنبیری ھەولێر
١٢.    ئەحمەدی ناتقی ,٢٠١١,دەنگی بێدەنگی ,دەزگای سەراسیمورغی سەحەر ,وەزارەتیشەھیدان و ئەنفال کراوانی ھەرێمی کوردستان
١٣.    ن.کنوت. ڤ. بەرگەم- بیئاتە. ئەکی لەڤە شیدال ,گوننارم , ٢٠١١,کورتە باسێک سەبارەت بەمافەکانی مرۆڤ , چاپخانەی حاجی ھاشم , ھەولێر
١٤.    مەلابەختیار ,٢٠١٢,چۆن چەپکێک کام مێژووی کۆمەڵە ,دەزگای چاپ و پەخشی حمدی
١٥.    سعید بەشیر ,٢٠١٣,ڕەھەندە نێودەوڵە تیە کانی بەکار ھێنانی چەکی کیمیایی, لە بڵاوکراوەکانی بەڕێوەبەریەتی یادگاری ھەڵە بجە
١٦.    مایکڵ کیلی ,٢٠١٣, ھەڵەبجەو ئەنفال لە بەڵگە نھێنیە کانی ئەمریکا , چاپخانەی ڕۆشنبیر
١٧.    محمد محمد سعید ئەحمەد ,٢٠١٣, بەرپرسیایەتی تاوان کاری لەتاوانی ڕەشەکوژی شاری ھەڵەبجە –سلێمانی
١٨.    تەھا سلێمان ,٢٠١٤,جینۆساید زنجیرەیەک گفتوگۆ لەکەناڵی ئاسمانی ڕێگا ,دەزگای ڕۆشنبیری جمال عیرفان ,چاپخانەی پیرەمێرد – سلێمانی
١٩.    تەھاسلێمان ,٢٠١٥,دۆسێی ھەڵە بجە لەدادگای باڵای تاوانەکانەوە ,چاپخانەی ئازادی –سلێمانی
٢٠.    تەھاسلێمان,٢٠١٥,دۆسێی ھەڵەبجە ٢لەدادگای باڵای تاوانەکانەوە
٢١.    ن-پ-د.مایکل کیل ج کیلی,٢٠١٥, تارماییەکانی ھەڵە بجە سەددام حوسین جینۆسایدی کورد ,چاپخانەی پیرە مێرد
٢٢.    محمد محمد سعید ,٢٠١٦,گۆڕە بەکۆمەڵەکانی ھەڵە بجە
٢٣.    د.ناجح گوڵپی ,٢٠١٧,پانۆرامای چەکی کیمیاییلەکوردستان,گروپی کۆمپانیاکانی ھەڵەبجە
٢٤.    د.مستەفای قانعی ,د.شھریاری خاتری ,د.ئومیدرزایی,٢٠١٧,ڕێبەری تەندروستی وسەلامەتی بۆبەرکەوتوانی کیمیایی و چاودێریە تەندروستیە کان ,چاپەمەنی گەنج
٢٥.    عادل ێدیق, ٢٠١٨,کۆمەڵ کوژی کوردلەجەنگی ئێران –عیراق ھەڵەبجە ١٦\٣\١٩٨٨

گۆڤارو ڕۆژنامە
١)    عومەر عەبدول ,٢٠١٣, چاوپێکەوتن , یادەوەریە کانی ١٦\٣\١٩٨٨  ڕۆژی تاوانە گەورەکە بەرگی ٣, ١-٥٠
٢)    عومەر عەبدول ٢٠١٣, چاوپێکەوتن , یادەوەریە کانی ١٦\٣\١٩٨٨١٩٨٨  ڕۆژی تاوانە گەورەکە بەرگی ٤, ١-٥٠
٣)    عومەر عەبدول ٢٠١٣, چاوپێکەوتن , یادەوەریە کانی ١٦\٣\١٩٨٨ ١٩٨٨  ڕۆژی تاوانە گەورەکە بەرگی٥, ١-٥٠
٤)    عومەر عەبدول ٢٠١٣, چاوپێکەوتن , یادەوەریە کانی ١٦\٣\١٩٨٨ ١٩٨٨  ڕۆژی تاوانە گەورەکە بەرگی٦, ١-٥٠
٥)    عومەر عەبدول ٢٠١٣, چاوپێکەوتن , یادەوەریە کانی ١٦\٣\١٩٨٨ ١٩٨٨  ڕۆژی تاوانە گەورەکە بەرگ٧, ١-٥٠
٦)    عومەر عەبدول ٢٠١٣, چاوپێکەوتن , یادەوەریە کانی ١٦\٣\١٩٨٨ ١٩٨٨  ڕۆژی تاوانە گەورەکە بەرگ٨, ١-٥٠
٧)    عومەر عەبدول ٢٠١٣, چاوپێکەوتن , یادەوەریە کانی ١٦\٣\١٩٨٨ ١٩٨٨  ڕۆژی تاوانە گەورەکە بەرگ١٠, ١-٥٠
٨)    محمد غفور شریف ٢٠١٠,لێکۆڵینەوەیەکی جوگرافی و ئابوری قەزای ھەڵەبجە ,ھەڵەبجە ,بەرگی ٢١, ١٠٢
چاوپێکەوتن :
١)محمدی حاجی محمود ٢٠١٩  سلێمانی توێژەر
٢)فازیل بەشارەتی ,٢٠١٩ ھەڵەبجە توێژەر
٣)پ م حزبی شوعی  ٢٠١٩ سلێمانی توێژەر
٤)کاسب کارێکی ناو بازاری ھەڵە بجە قوربانی چەکی کیمیاوی ٢٠١٩ ھەڵەبجە
٥)دەزگای شەھیدان وئەنفال کراوانی سلێمانی ٢٠١٩ سلێمانی توێژەر
٦)ئەنوەر عەنەبی ,٢٠١٩,سلێمانی ,توێژەر

 
ھێڵکاری ژمارە٣

 
خشتەی ژمارە ٤




 
ھێڵکاری ژمارە ٥



 
ھێڵکاری ژمارە ٦


 
ھێڵکاری ژمارە٧
ژمارەی بینین:  464      بەروار:  01/06/2019
هیچ سەرنجێک بوونی نیە‌ .
تکایە سەرنجەکەت لێرەوە بنێرە  
   

ماڵپه‌ڕی پێشوو ١
ماڵپه‌ڕی پێشوو ٢
    
Copyright 2012. All Rights Reserved.